گه‌ڕان

Shadow Shadow
وه‌رزش

نزیکەى نیوەى توشبووان لە مانگێکدا تۆمارکراون

زۆربەى توشبووانى کۆرۆنا لە هەرێم لە چى تەمەنێکدان؟

2020.06.01 - 18:14
زۆربەى توشبووانى کۆرۆنا لە هەرێم لە چى تەمەنێکدان؟

ناس کورد-

زۆربەى توشبووانى کۆرۆنا لە هەرێمى کوردستان لەنێوان تەمەنى سفر بۆ 19 ساڵیدان، کەمترین توشبووش تەمەنیان لەسەرووى 70 ساڵیەوەیە.

 

بڵاوبوونەوەى دوبارەى ڤایرۆسى کۆرۆنا لە هەرێمى کوردستان بەشێوەیەکى خێراتر لە جارى پێشوو، گۆڕانکارى بەسەر ڕیزبەندى تەمەنى توشبوواندا هێناوە، هەروەها ئەوانەى کە نیشانەى نەخۆشییەکەیان لەسەر دەرکەوتووە و پێویستیان بە چارەسەرە زیاتر بووە بەراورد بە جارى پێشوو.

 

نەخشەى یەک: توشبووانى کۆرۆنا

me_ga.php?id=202

بەپێی ئامارەکانى تایبەت بە بڵاوبوونەوەى کۆرۆنا کە پێگەى فەرمى حکومەتى هەرێم بڵاویکردووەتەوە، لە ئێستادا 714 حاڵەتى توشبوون تۆمارکراوە، کە 420 کەسیان چاکبوونەتەوە و 286 کەسیان لەژێر چارەسەردان و حەوت توشبووش گیانیان لەدەستداوە.

 

نەخشەى دوو: توشبووانى کۆرۆنا بەپێی رۆژ

me_ga.php?id=199

ئامارەکان دەریدەخەن لەکۆى ژمارەى توشبووانى ئێستا، نزیکەى نیوەیان لە مانگى ڕابردوودا تۆمارکراون کە زیاترە لە 330 توشبوو.

 

نەخشەى سێ: توشبوان بەپێی تەمەن

me_ga.php?id=200

هەر بەپێی ئامارەکان زۆرترین تەمەنى توشبوان لەنێوان سفر بۆ 19 ساڵیدان، کەمترینیش ئەوانەن کە تەمەنیان لەسەرووى 70 ساڵیەوەیە.

 

نەخشەى چوار: توشبووان بەپێی پارێزگا

لەسەر ئاستى پارێزگاکان، لە ئێستادا پارێزگاى سلێمانى زۆرترین توشبووى تێدایە بە 374 توشبوو، کە 151 کەسیان چاکبوونەتەوە و شەش توشبووش گیانیان لەدەستداوە، دواى ئەویش هەولێر دێت بە 281 توشبوو، کە 228 چاکبوونەتەوە و یەک توشبوو گیانیان لەدەستداوە، هەروەها 37 توشبوو لە دهۆک تۆمارکراوە کە 19یان چاکبوونەتەوە، هەڵەبجەش 22 توشووى تێدا تۆمارکراوە کە سەرجەمیان چاکبوونەتەوە.

me_ga.php?id=201

دوای ئەوەى دوێنێ یەکشەممە 102 حاڵەتی نوێی نەخۆشییەکە لە سلێمانی تۆمار کرا، پارێزگاکە چووە ڕێزبەندی یەکەم لەناو هەر چوار پارێزگاکەى هەرێم و زۆرترین حاڵەتی تێدایە کە 374 حاڵەتە، هەولێریش 281 حاڵەتی هەیە.