گه‌ڕان

Shadow Shadow
وه‌رزش

بەرزترین ژمارەى توشبوون بە کۆرۆنا لە عێراق تۆمار کرا.. سلێمانی زۆرترینە

2020.06.01 - 17:43
بەرزترین ژمارەى توشبوون بە کۆرۆنا لە عێراق تۆمار کرا.. سلێمانی زۆرترینە

ناس کورد-

وەزارەتی تەندروستی عێراق توشبوونی 429 کەسی تری بە کۆرۆنا لە سەرانسەری عێراق ڕاگەیاند کە زۆرترینیان لە سلێمانی بووە.

 

ئەمڕۆ دووشەممە، 1ی حوزەیرانی 2020، وەزارەتەکە دەڵێت، لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 10 هەزار و 495 پشکنینی کۆرۆنا ئەنجام دراوە، ژمارەى گشتیی پشکنینەکانیش گەیشتووەتە 238 هەزار و 251.

 

ئەو 429 توشبووەی لە 24ی کاتژمێری ڕابردوودا تۆمار کراون دابەشبوون بەسەر پارێزگاکانی؛

 

بەغدا/ڕەسافە: 80

بەغدا/کەرخ: 47

بەغدا/شاری پزیشکی: 45

نەجەف: 6

بەسرە: 22

سلێمانی: 102

دهۆک: 2

کەربەلا: 11

دیالە: 4

واست: 41

بابل: 4

دیوانیە: 8

میسان: 38

موسەنا: 13

نەینەوا: 6

 

بەوپێیە، ژمارەى گشتیی توشبووان لە عێراق گەیشتە شەش هەزار و 868 کەس، هەروەها 119 حاڵەتی چاکبوونەوەش تۆمار کراوە و ژمارەى گشتی چاکبووەکانیش گەیشتووەتە سێ هەزار و 275 کەس.

 

هاوکات 10 حاڵەتی تری مردن تۆمار کراوە و ژمارەى گشتی مردووانیش بەهۆی کۆرۆناوە گەیشتە 215 کەس.