گه‌ڕان

Shadow Shadow
وه‌رزش

لەدوای نسکۆی نیسانی.. داهاتی نەوتی عێراق بۆ نزیکەى دوو هێندە بەرزبووەتەوە

2020.06.01 - 17:28
لەدوای نسکۆی نیسانی.. داهاتی نەوتی عێراق بۆ نزیکەى دوو هێندە بەرزبووەتەوە

ناس کورد-

وەزارەتی نەوتی عێراق کۆی هەناردەکرنی نەوتی خاو و داهاتی  فرۆشی نەوتەکەی لە مانگی ڕابردوودا بڵاوکردەوە، تێدا هاتووە قەبارەی نەوتی هەناردەکراو گەیشتوەتە زیاتر لە 99 ملیۆن بەرمیل و داهاتەکەشی دوو ملیار دۆلاری تێپەڕاندوە.

 

 ئەمڕۆ دووشەممە، 1ی حوزیرانی 2020، عاسم جیهاد، وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق لە ڕاگەیاندراویکدا ڕایگەیاند، قەبارەی ئەو نەوتەی کە لەمانگی ڕابردوەوە لە کێڵگە نەوتییەکانی باشوری عێراقەوە ڕەوانەی دەرەوەی وڵات کراوە، گەیشتووەتە 96 ملیۆن و 39 هەزار و 852 بەرمیل، هەروەها سێ ملیۆن و 545 هەزار و 431 بەرمیل نەوتی لە کێڵگە نەوتییەکانی کەرکوکەوە ڕەوانەی دەرەوەی وڵات کردوە.

 

 ئاماژە بەوەکراوە، لە مانگی ڕابردودا تێکڕایی نرخی نەوت بۆ هەر بەرمیلێک 21 دۆلار بووە، ڕۆژانە سێ ملیۆن و 212 هەزار بەرمیل ڕەوانەی دەرەوەی وڵات کراوە، کە سێ ملیۆن و 98 هەزاری لە بەندەرە نەوتییەکانی بەسڕە بوە و 114 هەزار بەرمیلیشی لە بەندەرەکانی جیهانەوە بووە.

 

بەگوێرەی ئامارەکانی کۆمپانیای بەبازارکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ)، لە مانگی نیسانی ڕابردوودا عێراق زیاترلە 103 ملیۆن بەرمیل نەوتی لە کێڵگەکانی ناوەڕاست وباشوری عێراق هەناردە کردووە و تێکڕای هەناردەکردنی نەوتی ڕۆژانەش لە مانگی نیسانی ڕابردوودا زیاتر لە سێ ملیۆن بەرمیل نەوت بووە، نرخی بەرمیلێک نەوتیش بە زیاتر لە 13 دۆلار فرۆشراوە و داهاتەکەى کەمتر بووە لە ئایار.