گه‌ڕان

Shadow Shadow
وه‌رزش

تەندروستی سلێمانی بەکاریدەهێنێت؟

نەخۆشخانە 100 قەرەوێڵەییەکەی نەوەی نوێ چی لێهات؟

2020.06.01 - 16:47
نەخۆشخانە 100 قەرەوێڵەییەکەی نەوەی نوێ چی لێهات؟

ناس کورد-

بەوتەی بەرپرسانی تەندروستیی سلێمانی ئەگەر ڤایرۆسی کۆرۆنا بەوشێوەیە بەردەوامبێت لە تەشەنەسەندن، ئەوا نەخۆشخانەکان جێگای نەخۆشیان تێدا نابێتەوە و ناچارن هۆتێلەکان وەک نەخۆشخانە بەکاربهێنن، نەوەی نوێش کە ئۆفیسەکەیان کرد بە نەخۆشخانەیەکی 100 قەرەوێڵەیی دەڵێن، ئامادەن نەخۆشخانەکەیان بدەنە تەندروستی.

 

هێرش سەلیم، جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی بە ناس کوردی ڕاگەیاند: "لەئێستادا نەخۆشخانەی سەرچنار لە سلێمانی پڕ بووە و جێگەی نەخۆشی دیکە نابێتەوە، بەڵام نەخۆشخانەی شەهید ئاسۆش دەکەینەوە کە نزیکەی 200 نەخۆش دەگرێت".

 

وتیشی، ئەگەر ژمارەی توشبووان زیاتربن ئەوا میوانخانە و بەشە ناوخۆییەکانیش وەک نەخۆشخانە بەکاردەهێنن و یاخود وەک وڵاتانی ئەوروپا ئەو نەخۆشانەی تەندروستییان باشە دەیاننێرنە ماڵەوە.

 

ئەمە لەکاتێکدایە، لەماوەی ڕابردوودا جوڵانەوەی نەوەی نوێ ئۆفیسی سەرەکی نەخۆشخانەکەیان لەشاری سلێمانی کرد بە نەخۆشخانەیەکی 100 قەرەوێڵەیی بۆ توشبووانی کۆرۆنا، بەڵام تاوەکو ئێستا بەکارنەهێنراوە.

 

فاروق غەفور، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای نەوەی نوێ بە ناس کوردی ڕاگەیاند: "نەخۆشخانەکەمان ئامادەیە بۆ ئەوەی نەخۆشی تێ بکرێت و ئامادەین بیدەینە دەست بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی بۆ بەکارهێنان، بەڵام تاوەکو ئێستا ئەو داوایەمان لێنەکراوە".

 

وتیشی: "ئێمە لە ڕابردوودا ئەو کارەمان کرد وەک هاوکارییەک و ئێستاش بەردەوامین لەسەری و هەرکات داوامان لێبکەن ئامادەین بیخەینە خزمەتی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی سلێمانییەوە و هەر بۆ ئەوەش تەرخانمانکردووە".

me_ga.php?id=193me_ga.php?id=194me_ga.php?id=195me_ga.php?id=196me_ga.php?id=198me_ga.php?id=197