گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزارەتى دەرەوەى ئەمریكا بۆ هاووڵاتیانی: ئاگاداربن لەم 35 وڵاتە نەتانفڕێنن

2019.04.13 - 22:25
وەزارەتى دەرەوەى ئەمریكا بۆ هاووڵاتیانی: ئاگاداربن لەم 35 وڵاتە نەتانفڕێنن

ناس كورد-

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا هۆشداری دەداتە هاووڵاتیانی وڵاتەكەی كە ئاگاداری خۆیان بن و ئەگەری فڕاندنیان هەیە لە 35 وڵاتدا كە یەكێكیان عێراقە.

لەراگەیەندراوێكی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا، ئاماژە بەو مەترسییانە كراوە كە پێویستە بدرێتە ئەو كەسانەی دەیانەوێت گەشت بكەن بۆ ئەو وڵاتە و دەبێت بۆیان روونبكرێتەوە كە لەكاتی گەشتەكەیان بۆ ئەو وڵاتانە ئەگەری رفاندن یان بەبارمتەگرتنیان هەیە لەلایەن گروپە تیرۆریستیەكانەوە.

.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لەراگەیەندراوەكەیدا ئاماژە بەوە دەكات كە ئاماژەی (k) نوێ‌ وەك بەشێك لەپابەندبوونی بەردەوام بە بەخشینی زانیاری روون و گشتگیر تەماشا دەكرێت بە سەلامەتی گیانی گەشتیارە ئەمریكییەكان، تا بڕیاری راست و دروست بدەن لەبارەی گەشتكردن.

.
بەگوێرەی راگەیەندراوەكەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا، ئەو 35 وڵاتەی كە ئاماژەی (K) دەیانگرێتەوە، بریتین لە: ئەفغانستان، جەزائیر، ئەنگولا، بەنگلادیش، بۆركینافاسۆ، كامیرۆن، كۆماری ئەفریقای ناوەڕاست، كۆڵۆمبیا، گۆنگۆ، ئەسیوبیا، هایتی، ئێران، عێراق، كینیا، لوبنان، لیبیا، مالیزیا، مالی، مەكسیك، نەیجەڕ، نەیجیریا، پاكستان، بابواغینیای نوێ‌، فلپین، ڕوسیا، سۆماڵ، باشوری سودان، سودان، سوریا، ترینیداد و توباگو، توركیا، ئۆگەندا، ئۆكڕانیا، فەنزۆیلا، یەمەن.

.