گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا.. کەشی هاوین دەستپێدەکات

2020.06.01 - 11:30
گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا.. کەشی هاوین دەستپێدەکات

ناس کورد-

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و بەگوێرەی پێشبینییەکان، پلەی گەرمی بەردەوام بەرزدەبێتەوە و نزیکە بەرەو 40 پلە بڕوات.

 

بەگوێرەى پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ (دووشەممە، 1 ی حوزەیرانی 2020)، بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر 35 پلە  و لە سلێمانی 34 پلە دەبێت، هەروەها لە دهۆک 35 و لە کەرکوکیش 39  پلە دەبێت، لەگەڵ ئەوەشدا لە زۆرێک ناوچەکان ئاسمان ساماڵ دەبێت.

 

هاوکات ئاماژە بەوەشکراوە، بۆ سبەینێ دووشەممە، پلەکانی گەرمی چەند پلەیەک بەرزدەبنەوە و ئاسمانیش بەهەمانشێوەی ئەمڕۆ ساماڵ دەبێت.