گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ناوی میلیشیا چەكدارەكانی عێراقی نەهێنا

سەرۆكی پەرلەمانی ئێران بەڵێنی پاڵپشتیکردنى هاوپەیمانەکانى تاران دەدات  

2020.06.01 - 11:20
سەرۆكی پەرلەمانی ئێران بەڵێنی پاڵپشتیکردنى هاوپەیمانەکانى تاران دەدات  

ناس کورد- 

بێ ئەوەی ناوی میلیشیا لایەنگرەكانی وڵاتەكەی لەعێراق بهێنێت، سەرۆكی پەرلەمانی ئێران بەڵێنی پاڵپشتیكردنی چەند میلیشیایەكی چەكداری وڵاتانی ناوچەكەیدا كە سەر بە ئێران ناودەبرێن. 

محەمەد باقر قالیباف، سەرۆكی نوێی پەرلەمانی ئێران ڕایگەیاند، ئەركی پەرلەمانە پاڵپشتی بەرەی بەرخۆدان و حزبوڵای لوبنان و بزوتنەوەكانی حەماس و جیهادی ئیسلامی و گەلی ستەمدیدەی یەمەن بكات، بەڵام هیچ ئاماژەیەكی بە میلیشیا چەكدارەكانی عێراق نەكرد.

 

قالیباف ئامادەیی پەرلەمانی وڵاتەكەی دەربڕی بۆ هاریكاری لەگەڵ حكومەت و گەلی عێراق و مەرجەعیەتدا.

 

سەرۆكی پەرلەمانی ئێران بەڵێنی ئەوەشیدا، زنجیرەی تۆڵەكردنەوەكانی كوژرانی قاسم سولەیمانی تەواو بكات و داواشی لەئەندامانی پەرلەمان كرد ، لەچارەسەركردنی كێشەكانی خەڵكی ئێراندا هەوڵەكانیان چڕ بكەنەوە.

 

لەبارەی پەیوەندییەكانی وڵاتەكەیی و ئەمریكاوە، قالیباف رونیکردەوە، خولی یانزەهەمینی پەرلەمان هەر جۆرە دانوستانێك لەگەڵ ئەمریكادا بەبێ ئاكام و زیانمەند دەزانێت.

 

لە 28ی ئایاری مانگی ڕابردودا، بۆ تەواوكردنی پرۆسەی هەڵبژاردنەكانی خولی یانزەهەمینی پەرلەمانی ئێران لەپرۆسەیەكی دەنگدانی نهێنیدا محەمەد باقر قالیباف وەكو سەرۆكی نوێی پەرلەمان بەدەنگی 230 پەرلەمانتار هەڵبژێردرا. قالیباف یەكێكە لەئەندامانی توندڕەوی باڵی پارێزگارانی ئێران و پێشتر لەڕیزەكانی سوپای پاسداراندا كاری كردووە.