گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەمریکا؛ خۆپیشاندەران هەڵیانکوتایە سەر کۆشکی سپی

2020.06.01 - 10:39
ئەمریکا؛ خۆپیشاندەران هەڵیانکوتایە سەر کۆشکی سپی

ناس کورد-

میدیاكانی ئەمریکا بڵاویان کردەوە، شەوی ڕابردوو لەدەورووبەری كۆشكی سپی خۆپیشاندان دەستپێكردووە و هێزە ئەمنیەكانیش گازی فرمێسكڕێژیان بۆ دوورخستنەوەی خۆپیشاندەران بەكارهێناوە و پڕۆسەی لێدە و ڕاكە لەنێوان پۆلیس و خۆپیشاندەراندا ڕوویداوە.

بۆ ڕۆژی شەشەم لەدوای كوشتنی پیاوە ڕەشپێستەكە لەلایەن پۆلیسێکی ئەمریكاوە، خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیەكان لەپایتەخت و بەشێک لە ولایەتەکانی دیکەی ئەمریكا بەردەوامە و خەریكە سەرتاسەری ئەو وڵاتەش دەگرێتەوە و بەو هۆیەشەوە توندوتیژی لێكەوتووەتەوە.

 

میدیاکانی ئەمریکا بڵاویانکردەوە، شەوی یەكشەممەش، لەبارودۆخێكی ئەمنی توندوتۆڵدا، سەدان خۆپیشاندەر لەبەردەم كۆشكی سپی كۆبونەوە و ژمارەیەك لەخۆپیشاندەران شوشەی ئاوییان دەگرتە پۆلیس و هاوشێوەی شارەكانی تر واشنتۆن شەوێكی گرژی بەڕێكرد.



هەر دوێنێ (یەكشەممە)، لەتوێتێكیدا، تڕەمپ داوای بەكارهێنانی زیاتری هێز و چەسپاندنی یاساى كرد لەبەرەنگاربوونەوەی خۆپشاندەراندا، بەڵام پۆلیس بۆمبی دەنگی بۆ دورخستنەوەی خۆپیشاندەران بەكارهێنا.

 

هەر دوێنێش واشنتۆن قەدەغەی هاتووچۆی ڕاگەیاند دوای دەستپێكردنی خۆپیشاندان لەنزیك كۆشكی سپی و بەوتەی سەرۆكی شارەوانی شارەكە، شەوی ڕابردوو كرداری ئاژاوەگێڕی لەچەند ناوچەیەك ڕوویداوە.



سەرۆكی شارەوانی واشنتۆن لەتویتەرەكەیدا نوسیوویەتی، قەدەغەی هاتووچۆ تا سەر لەئێوارەی ڕۆژی (دووشەممە) درێژەی دەبێت و بڕیاردراوە بەبڵاوەپێكردنی گاردی نیشتیمانی لەشارەكە بۆ پاڵپشتیكردنی پۆلیس.



كوشتنی پیاوێكی ڕەش پیست لە ویلایەتی مینیسوتا لەلایەن پۆلیسێکی سپی پێستی ئەمریكا، خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی هاوڵاتیانی ئەو وڵاتەی لێکەوتووەتەوە و تائێستا دانەمركاوەتەوە.