گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان بوو بەچەند؟

2020.06.01 - 08:55
نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان بوو بەچەند؟

ناس کورد-

نرخی ئەمڕۆی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا تاڕادەیەک بە جێگیری مایەوە و یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە 37 دۆلار و 63 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

بەگوێرەی ئاژانسە ئابورییە جیهانییەکان، ئەمڕۆ (دووشەممە، 1ی حوزەیرانی 2020)، بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بەرامبەر 37 دۆلار و 63 سەنت و هەروەها بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساسیش بەرامبەر 35 دۆلار و 30 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

 

لەماوەی ڕابردوودا بەهۆی کاریگەرییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەسەر ئابوری جیهان نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی، بەشێوەیەک نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساس گەیشتە ئاستی ژێر سفر.

 

چەند هەفتەیەکە لەگەڵ کرانەوەی بازاڕ و کارگەکان لە بەشێك لە وڵاتانی جیهان نرخەکەی گەیشتووەتە سەرو 30 دۆلار و شارەزایانی ئابوریش پێیانوایە لەگەڵ کرانەوەی بازاڕ و کارگەکان و جوڵانەوەی ئابوری جیهانی، نرخی نەوتیش زیاتر بەرەو بەرزبوونەوە دەچێت.