گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بە ژمارە..داتاى توندوتیژییەکانى پۆلیسى ئەمریکا دژى ڕەشپێستەکان

2020.06.01 - 08:37
بە ژمارە..داتاى توندوتیژییەکانى پۆلیسى ئەمریکا دژى ڕەشپێستەکان

ناس کورد- 

ماڵپەرێکى ئەمريكى ژمارەى ئەو تاوانانە بڵاو دەكاتەوە كە هێزەكانى پۆليس دژى هاووڵاتیانى مەدەنى ئەنجامى دەدەن و بەپێى داتاكان تەنها لەساڵى 2019 زياتر لە هەزار هاوڵاتى مەدەنیيان كوشتوە لەسەرتاسەرى ئەو وڵاتە.

ماڵپەرى "mappingpoliceviolence.org"ى ئەمريكى بڵاويكردوەتەوە، تەنها لەساڵى 2019  ژمارەى ئەو هاوڵاتيە مەدەنيانەى لەلايەن هێزەكانى پۆليسەوە لەسەرجەم ولايەتەكانى ئەمريكا كوژراون 1099 كەس بوە، ژمارەى كوژراوانى ڕەشپێستيش سێ هێندەى سپى پێستەكانن.

 

ئەوەش هاتوە، لەهەمان كاتدا لەوانەيە ژمارەى قوربانيە ڕەشپێستەكان بەڕێژەى 1.3 زياتر لە سپى پێستەكان هەژمار نەكرابن، هەروەها 99% ى ئەو تاوانانەى هێزەكانى پۆليس ئەنجاميانداوە لەنێوان ساڵانى 2013 بۆ 2019 بەهۆيانەوە هيچ ئەندامێكى ئەو هێزانە تۆمەتبار نەكراوە.

 

بەهۆى كوشتنى "جۆرج فلۆيد"ى تەمەن 46 ساڵى ڕەشپێست لەشارى مينياپلس لە ئەمريكا لەسەر دەستى پۆليسێك بەناوى "ديێريك شۆڤين" چەند ڕۆژێكە خۆپيشاندان و توندوتيژى چەندين ولايەتى ئەمريكاى گرتوەتەوە و تائێستاش چەند كەسێك كوژراون و بريندار كراون، هەروەها سەدان كەس دەستگير كراون.