گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزارەتى ناوخۆ قەدەغەى هاتووچۆى راگەیاند ’سەرپێچیکار سزادەدرێت ’

2020.06.01 - 00:25
وەزارەتى ناوخۆ قەدەغەى هاتووچۆى راگەیاند ’سەرپێچیکار سزادەدرێت  ’

ناس کورد-

وەزارەتى ناوخۆى حکومەتى هەرێمى کوردستان راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە و تیایدا قەدەغەى هاتووچۆى لەنێوان شار و شارۆچکەکان و سەنتەرى شارەکان، راگەیاند.

 

لەراگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە بڕیارى قەدەغەکردنى هاتووچۆ دواى ڕاوێژ لەگەڵ سەرۆکى حکومەت و جێگرەکەى و وەزیرى تەندروستى بە مەبەستى رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا دراوە و لەپێناوى پاراستنى ئاسایشى تەندروستى هەرێمى کوردستان، بڕیارەکان دراوە.

 

بەگوێرەى راگەیەندراوەکەى وەزارەتى ناوخۆى حکومەتى هەرێمەوە هاتووچۆى لەنێوان گشت پارێزگاکانى هەولێر و سلێمانى و دهۆک و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانى راپەڕین و گەرمیان و گشت یەکە کارگێڕییەکان و شار و شارۆچکەکانیان لە 31ى5ى2020 هەتا 6ى6ى2020 جێبەجێ دەکرێت.

 

لەبەشێکى ترى راگەیەندراوەکەدا جەخت لەسەر راگرتنى هاتووچۆى پیادە و ئۆتۆمبێل بەشێوەى تەواو لەناو گشت پارێزگاکانى هەرێم و یەکە ئیدارییەکان دراوە لە هەمان بەراور.  

 

هاوکات بەگوێرەى راگەیەندراوەکە دەوامى فەرمانگەگانیش راگیرا.