گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لەکاتى گواستنەوەیان بە ئۆتۆمبیلێکى فریاکەوتن

ژمارەیەک توشبووى کۆرۆنا لەکەربەلا هەوڵى هەڵهاتن دەدەن 

2020.05.31 - 23:17
ژمارەیەک توشبووى کۆرۆنا لەکەربەلا هەوڵى هەڵهاتن دەدەن 

ناس کورد-

پۆلیسى کەربەلا دەستگیرکردنى ژمارەیەک توشبووى کۆرۆناى ڕاگەیاند، بەتۆمەتى هەوڵدان بۆ هەڵهاتنیان کاتێک لەناو ئۆتۆمبیلێکى فریاکەوتندا بوون.

پۆلیسى کەربەلا لە راگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، ژمارەیەک لە توشبووانى کۆرۆنا کە لەناو ئۆتۆمبیلێکى فریاکەوتنى تەندروستیدا بوون لەکاتى گواستنەوەیان بۆ کەرەنتینەکردنیان هەوڵى هەڵهاتنیانداوە، ئەوەش شۆفێرى ئۆتۆمبیلەکەى ناچارکردووە داواى فریاکەوتن بکات کاتێک گەیشتووەتە بازگەى ئیبراهیمیە لەسەر رێگەى کەربەلا.

 

راگەیەندراوەکە ئاماژەى بەوەکرد، توشبووەکان لەلایەن بازگەکەوە دەستگیرکراون و بە یاوەرى کاروانێک بەرێکراون بۆ شوێنى کەرەنیتنەکردنیان.

 

بەپێی راگەیەندراوەکە هێزەکانى پۆلیس، سێ پۆلیس و ئەفسەرێکى بازگەکە و نەقیبێکى دەزگاى ئاسایشى نیشتیمانى بەهۆى بەرکەوتنیان لەگەڵ توشبووەکان خۆیان کەرەنتین کردووە و پشکنینان بۆ کراوە بۆ دڵنیابوون لەوەى توشى ڤایرۆسەکە بوون یاخود نا.

 

بەپێی ئامارەکانى وەزارەتى تەندروستى عێراق، ئەمڕۆ 260 توشبووى کۆرۆنا تۆمارکراوە، 10 توشبووش گیانیان لەدەستداوە.