گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تەنها دەستگیرانەکەى لە زینداندا ماوەتەوە

تۆمەتبارێکى دۆسیەى کوژرانى گەنجەکەى قەڵادزێ ئازادکرا

2020.05.31 - 22:47
تۆمەتبارێکى دۆسیەى کوژرانى گەنجەکەى قەڵادزێ ئازادکرا

ناس کورد-

پۆلیسى قەڵادزێ ئازادکردنى تۆمەتبارێکى لە دۆسیەى کوشتنى گەنجێک ڕاگەیاند، بەو پێیەش تەنها دەستگیرانى گەنجەکە لە زینداندا ماوەتەوە کە دانى ناوە بە تاوانەکەدا.

گەنجە کوژاروەکە ناوى رابەرە و تەمەنى 27 ساڵە، 25ى ئەم مانگە تەرمەکەى دۆزرایەوە، دواى چەند کاتژمێرێک لە بەستنى گرێبەستى هاوسەرگیریی لەگەڵ دەستگیرانەکەى.

 

دواى دۆزینەوەى تەرمەکە، پۆلیس دەستگیرانى رابەر و کوڕێکى دەستگیرکرد، ئەمڕۆش کوڕەکە بە بڕیارى دادگا ئازادکرا.

 

پۆلیسى قەڵادزێ لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایگەیاند "دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا دەستگیرانەکەی دانی نا بەوەی ئەو ناوبراوی کوشتووە و تۆمەتباری دووەمیش بەناوی (ب. ح) لە ڕەگەزی نێر  ئەمڕۆ بەهۆی بێتاوانی لەو ڕووداوە بە بڕیاری دادوەر ئازاد کرا".

 

سێ مانگ لەمەوبەر ڕابەر لەگەڵ کچێکی قەڵادزێی کە تەمەنی 18 ساڵە بە ڕەزامەندی هەردوو بنەماڵە هاوسەرگیری دەکەن، بەرەبەیانی 19ی ئایار بە مەبەستی تەواوکردنی مامەڵەی ھاوسەرگیرییەکەیان، ڕابەر و دەستگیرانەکەى پێکەوە دەچنە دادگای بەرایی پشدەر بەڵام ھەر لەو ڕۆژە بەدواوە ڕابەر دیارنامێنێت و دەزگیرانەکەشی دەڵێت، "ئۆتۆمبێلەکەی تێکچووە و منی بە تەکسی ناردووەتەوە."  

 

دوای شەش ڕۆژ لە دیارنەمانی، پۆلیس تەرمی ڕابەریان لە گوندی شۆڕانی سەر بەقەزای پشدەر لە جۆگەیەکی ئاودا دۆزییەوە.