گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کازمى بڕیاریدا ’تەنها وەزارەتى تەندروستى بۆى هەیە ژمارەى توشبوانى كۆرۆنا ڕابگەيەنێت’

2020.05.31 - 22:38
کازمى بڕیاریدا ’تەنها وەزارەتى تەندروستى بۆى هەیە ژمارەى توشبوانى كۆرۆنا ڕابگەيەنێت’

ناس کورد- 

سەرۆكوەزيرانى عێراق ڕێنمايى ئەوەى دەركرد كە ڕاگەياندنى توشبوانى ڤايرۆسى كۆرۆنا لەسەرتاسەرى عێراق تەنها لەلايەن وەزارەتى تەندروستى و ژينگەوە بێت.

نوسينگەى ڕاگەياندنى سەرۆكوەزيرانى عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاويكردەوە، مستەفا كازمى لەميانەى كۆبونەوەى ليژنەى باڵاى تەندروستى و سەلامەتى نيشتمانى (بەرەنگاربونەوەى پەتاى ڤايرۆسى كۆرۆنا) ڕێنمايى ئەوەى دەركردوە ڕێگرى لە لێدوانى هەر شانەيەكى قەيرانەكانى وەزارەتەكان و پارێزگاكان كردوە بە هەر بۆنەيەكەوە بێت.

 

ڕونيشكراوەتەوە، لە ڕێنماييەكەدا جەخت كراوەتەوە كە دەبێت ڕاگەياندنى ژمارەى توشبوانى ڤايرۆسى كۆرۆنا لە سەرتاسەرى عێڕاقدا تەنها لەڕێگەى وەزارەتى تەندروستى و ژينگەوە بێت.

 

لەئێستادا سەرەڕاى ڕاگەياندنە ڕۆژانەكانى وەزارەتى تەندروستى و ژينگە سەبارەت بە ژمارەى توشبوان و گيانلەدەستدان بە ڤايرۆسى كۆرۆنا، هەر پارێزگايەكيش لەلاى خۆيەوە ژمارەكان ڕادەگەيەنێت.

 

بەگوێرەى دواين ئامار تائێستا 6439 كەس لە سەرتاسەرى عێراقدا وەك توشبوى ڤايرۆسى كۆرۆنا تۆماركراون و لەو ژمارەيەش 205 كەس گيانيان لەدەستداوە و 3156 توشبو چاكبونەتەوە و 3078 توشبوش لە نەخۆشخانەكان چارەسەر وەردەگرن.