گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’گەندەڵە و سەرجەم پۆستەكانى بەسەر عەشيرەتەكەى خۆيدا دابەشكردوە’

بەرەى عەرەبى يەكگرتوو داواى گۆڕينى ڕاكان جبورى دەكات [بەڵگە]

2020.05.31 - 21:37
بەرەى عەرەبى يەكگرتوو داواى گۆڕينى ڕاكان جبورى دەكات [بەڵگە]

ناس كورد- 

بەرەى عەرەبى يەكگرتوو ڕاكان جبورى پارێزگارى كەركوك بە پەراوێزخستن و گەندەڵى ئيداريى تۆمەتبار دەكات و داواش لە مستەفا كازمى سەرۆكوەزيرانى عێراق دەكات كە لە پۆستەكەى دورى بخاتەوە و كەسێكى تر بخرێتە شوێنەكەى.

بەرەكە لە بەياننامەيەكدا ئاماژەى بەوەداوە، بەلەبەرچاوگرتنى بارودۆخى تايبەتى كەركوك و پاراستنى دەستكەوتەكانى پلانى سەپاندنى ياسا و بەهۆى گەيشتنى بارودۆخەكە بە هێڵە سورەكان كە هەڕەشەيە لەسەر كيانى هاووڵاتيانى عەرەبى و كەركوك، ئەوەش پەیامێکى نەرێنى دەربارەى تواناى عەرەب بۆ سەركردايەتى ئيدارەى پارێزگاكە دەدات.

 

بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، بە سەيركردنى ئەوەى كە پارێزگاكە گومانى گەندەڵى ڕوبەڕوى دەبێتەوە (كە سكاڵا لە دادگاى نەزاهە تۆمار كراوە) لە پەراوێزخستنى تواناكانى و تاكڕەوى كەسەكان لە ئيدارەدانى بەبێ پلاندانان بۆ ئەولەوياتەكانى پارێزگاكە لە پڕۆژە ستراتيژيەكان و بنيادنانى نەخۆشخانە و وێستگەكانى كارەبا و ئاو و ئاوەڕۆ و نيشتەجيێبون و چەندينى تر، بۆيە بەرەى عەرەبى يەكگرتوو پارێزگار بە چەند شتێك بە بەرپرسيار دەزانێت.

 

ڕونيشكراوەتەوە، بەرپرسيارێتى پەرش و بڵاوى پێكهاتەى عەرەبى و دەستگرتن بەسەر مافەكانى و دابەشكردنى پۆستەكان لەناو عەشيرەتەكەى و كەسە نزيكەكانى و دورخستنەوەى توانا عەرەبيەكان كە سەر بەو و حزبەكەى نين و گروپێكى بچوك يارى بە دەستكەوتەكان و كورسيەكانى پارێزگاوە دەكەن بە ئارەزوى خۆيان.

 

بەرەى عەرەبى يەكگرتوو باسيان لەوەشكردوە، هەروەها بەرپرسيارێتى تەواوى ئەوەى بەسەر نوسينگەى كەركوكى كۆمسيۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژادنەكاندا هات دەكەوێتە سەر شان، كە پشكى پێكهاتەى عەرەبى تێيدا لەبەرچاو نەگيراوە، ئەوەش بە سيفەتى پارێزگارى كەركوك لەسەر پشكى پێكهاتەى عەرەبى و ئەندامێتى ئەنجومەنى نوێنەران و سەرۆكى هاوپەيمانى عەرەبى.

 

رونیشکراوەتەوە، بۆيە ئێمە ناوبراو تۆمەتبار دەكەين بە پشتگوێخستن و كەموکورتى بە ئەنقەست و بەدوادانەچون بۆ ئەو بابەتە لەگەڵ ئەنجومەنى كۆمسياران لە بەغدا و پەيوەندى نەكردن لەگەڵيان پێش ئەوەى ئەو بڕيارى دامەزراندنانە دەربكرێن.

 

لە راگەیەندراوەکەدا جەخت كراوەتەوە، بۆيە لەسەر ئەو شكستانە بەرەى عەرەبى يەكگرتوو داوا لە سەرۆكى ئەنجومەنى وەزيران دەكەن كە ڕاسپاردنى پارێزگارى كەركوك بە وەكالەت كۆتايى پێ بهێنێت و پارێزگارێكى نوێ دامەزرێنێت كە سەربەخۆ بێت و سەربە هيچ حزبێك نەبێت و بەهەمان دورى بێت لە سەرجەم پێكهاتەكانى كەركوكەوە و مافى ئەوەى نەبێت لە هەڵبژاردنەكانى داهاتودا بەشدارى بكات تا كارەكەى بۆ پڕوپاگەندەى هەڵبژاردنى داهاتوو بەكار نەهێنێت.