گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لەم شارەى کوردستان زۆرترین ژمارەى توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکرا.. 101 توشبوو

2020.05.31 - 21:01
لەم شارەى کوردستان زۆرترین ژمارەى توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکرا.. 101 توشبوو

ناس کورد-

وەزارەتى تەندروستى حکومەتى هەرێمى کوردستان راگەیەندراوێکى لەبارەى تۆمارکردنى 101 توشبوى نوێى ڤایرۆسى کۆرۆناى لەشارى سلێمانى بڵاوکردەوە کە بەزۆرترین ژمارەى توشبوون بە کۆرۆنا دادەنرێت لەسەرەتاى دەرکەوتنى ڤایرۆسەکەوە لە کوردستان.

لە راگەیەندراوەکەى وەزارەتى تەندروستى حکومەتى هەرێمدا ئاماژە بەوە کراوە "لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و تووشبووان، سەد و یەک تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانکران".

 

بەگوێرەى راگەیەندراوەکە توشبووەکان پیاو و ئافرەت و کچ و کوڕی گەنجن بە ھەموو تەمەنەکانەوە، شەش تووشبوو بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون و دوو تووشبوو پێشینەی گەشتیان ھەیە و ٩٣ تووشبوو نیشانەی نەخۆشیەکەیان ھەبووە و پشکنینیان بۆکراوە و پۆزەتیڤ دەرچووە.

 

راگەیەندراوەکەى وەزارەتى تەندروستى حکومەتى هەرێم توشبووەکانى بەگوێرەى ناوچەکان بەم جۆرە پۆڵێن کردووە:

 

51 لەوان دانیشتووی قەزای پێنجوین

42 دانیشتووی ناو شاری سلێمانی

3 دانیشتووی وارماوە

1 دانیشتووی قەزای کەلار

1 دانێشتووی قەزای کفری

1 دانیشتووی قەزای خانەقین

1 دانیشتووی پارێزگای ھەڵەبجە

1 دانیشتووی شاری بغداد