گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نرخى ئینتەرنێتى دوو کۆمپانیا کەمکرایەوە

گواستنەوەى هەرێم داواى گەڕاندنەوەى بڕە پارەیەک لە عێراق دەکات

2020.05.31 - 19:40
گواستنەوەى هەرێم داواى گەڕاندنەوەى بڕە پارەیەک لە عێراق دەکات

ناس کورد-

وەزیرى گواستنەوە و گەیاندنى حکومەتى هەرێمى کوردستان داواى لە بەغدا کرد پارەى باجى فڕۆشى سەر کارتى مۆبایل لە پارێزگاکانى هەرێم بگەڕێنێتەوە هەرێم، باسى لەوەشکرد دوو کۆمپانیاى ئینتەرنێت 25%ى نرخى کارتەکانیان کەمکردووەتەوە.

ئانۆ جەوهەر، وەزیرى گواستنەوە و گەیاندنى حکومەتى هەرێم لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەنوسیدا ڕایگەیاند "نرخى کارتى مۆبایل پەیوەستە بە عێراق، ئەو پارە زیادەیەى وەردەگیرێت باجى فڕۆشى کارتە کە لەساڵى 2015ەوە خراوەتە سەر فڕۆشى کارت و لەلایەن بەغداوە وەردەگیرێت".

 

وتیشى "داوا لە بەغدا دەکەین ئەو بڕە پارەیەى پەیوەستە بە هەرێم بیگەڕێنێتەوە هەرێم، بۆ ئەوەش لە گفتوگۆداین لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان".

 

لەبارەى نرخى کارتى ئینتەرنێتەوە، وەزیرى گواستنەوە باسى لەوەکرد، هەردوو کۆمپانیاى نورتێل و فاستلینک بڕیاریانداوە لە سبەینێوە (دووشەممە) نرخى کارتەکانیان بەرێژەى 25% کەمبکەنەوە، خێراییەکانیشیان دوو هێندە زیاد بکەن.

 

باسى لەوەشکرد، کاتێک ئەو دوو کۆمپانیایە نرخ کەمدەکەنەوە کۆمپانیاکانى دیکەش ناچاردەبن هەمان هەنگاو بگرنە بەر، چونکە کێبڕکێ دروستدەبێت.