گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزیرى تەندروستى هەرێم: ناچاردەبین هۆتێلەکان لەجیاتى نەخۆشخانە بەکاربهێنین  

2020.05.31 - 18:39
وەزیرى تەندروستى هەرێم: ناچاردەبین هۆتێلەکان لەجیاتى نەخۆشخانە بەکاربهێنین  

ناس کورد-

وەزیرى تەندروستى حکومەتى هەرێمى کوردستان رایگەیاند " بەهۆی زۆری ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا ناچار دەبین هۆتێلەکان لەجیاتی نەخۆشخانە بەکاربهێنین".

 

د.سامان بەرزنجى، وەزیرى تەندروستى حکومەتى هەرێمى کوردستان راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەى بەوە کرد "لە نزیکترین پلانماندا، بەهۆی زۆری ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19.
ناچار دەبین هۆتێلەکان لەجیاتی نەخۆشخانە بەکاربهێنین".

 

راگەیەندراوەکەى وەزیرى تەندروستى لەکاتێکدایە لەدواى کۆتایهاتنى جەژنى ڕەمەزانەوە ژمارەى توشبووان بە کۆرۆنا لەهەڵکشاندایە و بەگوێرەى ئامارە فەرمییەکان کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان (٦٠٦) تووشبوو، لەنێویاندا (٦) مردن هەیە و (٤٠٩) نەخۆش چاکبووەتەوە، وە ئێستا تەنها (١٩١) نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشکیدان.