ناس کورد-
وەزارەتى تەندروستى عێراق راگەیەندراوێکى لەبارەى تۆمارکردنى 260 توشبوى نوێى کۆرۆنا و گیانلەدەستدانى 10 توشبوى، بڵاوکردەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە راگەیەندراوى وەزارەتى تەندروستى عێراقدا ئاماژە بەوە کراوە "ئەمڕۆ (یەکشەممە) 5381 پشکنین لە سەرجەمى تاقیگەکانى بەڕێوەبەرایەتییە تایبەتمەندەکانى عێراق ئەنجامدراوە و بەوەش کۆى گشتى پشکنینە ئەنجامدراوەکان لەسەرەتاى دەرکەوتنى ڤایرۆسەکەوە گەیشتە 227756 پشکنین".
بەگوێرەى راگەیەندراوەکە لە ئەنجامى پشکنینەکانى ئەمڕۆدا 260 توشبوى نوێى لەعێراقدا تۆمارکراوون بەمجۆرە:
بەغداد، ڕەسافە: 58
بەغداد، کەرخ: 35
مەدینە توب: 2
نەجەف: 7
بەسڕە: 24
سلێمانى: 24
دهۆک: 4
دیالە: 2
واست: 7
بابل: 26
میسان: 31
موسەننا: 21
زیقار: 2
دیوانیە: 9
ئەنبار: 1
کەرکوک: 7
هاوکات لە راگەیەندراوەکەى وەزارەتى تەندروستى ئاماژە بە گیانلەدەستدانى 10 توشبوى کۆرۆنا لەسەرتاسەرى عێراق کراوە لە ئەمڕۆدا و بەوەش کۆى گشتى گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا لە عێراق گەیشتە 205 گیانلەدەستدان.