گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزارەتى تەندروستى: دوو توشبوى نوێى کۆرۆنا لە دهۆک تۆمارکران

2020.05.31 - 17:14
وەزارەتى تەندروستى: دوو توشبوى نوێى کۆرۆنا لە دهۆک تۆمارکران

ناس کورد-

وەزارەتى تەندروستى حکومەتى هەرێمى کوردستان راگەیەندراوێکى لەبارەى تۆمارکردنى دوو توشبوى نوێى کۆرۆنا لەشارى دهۆک بڵاوکردەوە.

لە راگەیەندراوەکەى وەزارەتى تەندروستى ئاماژە بەوە کراوە "لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و تووشبووان، دوو تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای دھۆك دەستنیشانکرا".

 

لەبارەى ناسنامەى دوو توشبووە نوێکە لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "پیاوێکی تەمەن 53 ساڵ دانیشتووی ناو شاری دھۆکە و نیشانەی نەخۆشیەکەی ھەبووە و پشکنینی بۆ کراوە و پۆزەتیڤ دەرچووە و مناڵێکی تەمەن 11 ساڵ، کچی نەخۆشێکی پێشووە و دانێشتووی قەزای سێمێلە سەر بە پارێزگای دھۆك".