گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزارەتى دارایى عێراق: چیدیکە هیچ بڕە پارەیەکى تر بۆ هەرێمى کوردستان نانێرین

2020.05.31 - 16:51
وەزارەتى دارایى عێراق: چیدیکە هیچ بڕە پارەیەکى تر بۆ هەرێمى کوردستان نانێرین

ناس کورد-

وەزارەتى دارایى عێراق راگەیەندراوێکى لەبارەى ناردنى 400 ملیار دینار بۆ هەرێمى کوردستان بڵاوکردەوە و ئاشکراى کرد "چیدیکە هیچ بڕە پارەیەکى تر بۆ هەرێمى کوردستان نانێرن تا ئەو کاتەى رێککەوتنى تەواو لەنێوان هەرێم و بەغدا دەکرێت".

لە راگەیەندراوەکەى وەزارەتى دارایى عێراقدا ئاماژە بەوە کراوە "بڕيارى ناردنى موچە بۆ هەرێم بە نوسراوى ژمارە 802 لە بەروارى 19\5\2020 دواى ڕازيبونى حكومەتى هەرێمى كوردستان هات بە بڕيارى گەيشتنە ڕێكکەوتنى كۆتايى و ئەو پارەيەى نێردرا كۆتا جار دەبێت بەغدا پارە بنێرێت بۆ هەرێمى كوردستان".

 

وەزارەتى دارایى عێراق جەختى كردوەتەوە، چيتر وەزارەتى دارايى هيچ بڕە پارەيەك نانێرێ بۆ هەرێمى كوردستان تا هەردوولا نەگەنە ڕێكکەوتنى كۆتايى و گشتگير.

 

وەزارەتى دارايى داواش لە هەموان دەكات، كە بە بەرپرسيارانە مامەڵە بكەن و هەواڵ و زانيارى ناڕاست بڵاونەكەنەوە بەتايبەتى لەم بارودۆخەى ئێستادا كە ڕوبەڕوى حكومەت بوەتەوە و پێويستمان بەوەيە كە يەكڕيز و هاوكارى يەكتر بين بۆ تێپەڕاندنى.

 

ئەمەش دواى ئەوەدێت، پێشتر چەند دەزگايەكى ڕاگەياندن بڵاويانكردەوە كە وەزارەتى دارايى بە نوسراوى ژمارە 809 لە ڕۆژى 24\5\2020 بڕى 400 مليار دينارى ترى خستۆتە سەر حسابى هەرێمى كوردستان.