گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’هەندێکیان بە چەکێک کوژراون کە هێزە ئەمنییەکان نیانە’’

وەزیرێکی ئێرانی دانی نا بە کوشتنی خۆپیشاندەرانی ساڵی ڕابردوو لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

2020.05.31 - 15:28
وەزیرێکی ئێرانی دانی نا بە کوشتنی خۆپیشاندەرانی ساڵی ڕابردوو لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

ناس كورد-

بۆ یەكەمجار دەسەڵاتدارانی باڵای حكومەتی ئێران دان بەوەدا دەنێن كوژراوانی خۆپیشاندانەكانی مانگی تشرینی دووەمی ساڵی ڕابردوو لە 80% بە چەكی هێزی چەكدار كوژراون كە وەزیری ناوخۆی ئەو وڵاتە بە چەكداری ناحكومی ناویان دەبات.

 

لە چاوپێكەوتنێكی تەلەفزیۆنیدا، عەبدولڕەزا ڕەحمانی فەزڵی، وەزیری ناوخۆی ئێران ڕایگەیاندووە، نزیكەی 40 بۆ 45 كەس واتا بەڕێژەی 20% قوربانیەكان بە چەكی ناحكومی كوژراون كە پۆلیس ئەو چەكەیان نییە ، ئەوەش یەكەمجارە كە دەسەڵاتدارانی ئێران دانیبنێن بەوەدا كە 80% كوژراوانی خۆپیشاندانەكانی ساڵانی ڕابردوو بە چەكی هێزە ئەمنیەكان كوژراون.

 

ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، ژمارەی كوژراوانی خۆپیشاندانەكانی مانگی تشرینی دووەمی ساڵی ڕابردوو لەسەرتاسەری وڵات كە بەهۆی بەرزكردنەوەی نرخی بەنزیمەوە سەریانهەڵدا گەیشتنە 225 كەس. 

 

بەڵام بەلای ڕێكخراوی لێبوردنی نێو دەوڵەتیەوە ژمارەكە جیاوازە و ئەو ڕێكخراوە ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە كە كوژراوانی خۆپیشاندانەكانی ساڵی ڕابردووی ئێران بریتی یە لە زیاتر 300 كوژرا و ئاژانسی ڕۆیتەرزیش باسی لە كوژرانی هەزار و 500 كەس كردبوو، بەلای تارانیشەوە هەموو ئەو ژمارانە ڕەتكراونەتەوە.

 

هەفتەی ڕابردوو ڕێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی وردەكاری باوەڕپێكراوی لەسەر ژمارەكان بڵاو كردەوە و دەڵێت، كەمتر لە 304 كەس نەكوژراوە لەو خۆپیشاندانانەدا كە لە 37 شار و شارۆچكەكەی ئەو وڵاتە سەریانهەڵدا.

 

میدیا فەرمییەكانی ئێرانیش ئەوەیان بڵاوكردەوە، ئەگەری ئەوە هەیە لەچەند ڕۆژی داهاتوودا بەرپرسانی ئێران ژمارەی فەرمی كوژراوانی ئەو خۆپیشاندانانە ئاشكرا بكەن.