گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پارتی پیرۆزبایی لە یەکێتی کرد و داوای ’’یەکڕیزی’’ لێ دەکات

2020.05.31 - 13:36
App store icon Play store icon Play store icon
پارتی پیرۆزبایی لە یەکێتی کرد و داوای ’’یەکڕیزی’’ لێ دەکات

ناس کورد-

دوای ماوەیەک لە قوڵبوونەوەى کێشە و ململانێکان و کۆنەبوونەوە، مەکتەبی سیاسی پارتی پیرۆزبایی ئاڕاستەی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی کرد بەبۆنەى 45مین ساڵیادی دامەزراندنی ئەو حزبەوە و داوای یەکڕیزی لێ دەکات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمڕۆ یەکشەممە، 31ی ئایاری 2020، لە پەیامێکدا مەکتەبی سیاسی پارتی دەڵێت، "لەکاتێکدا ئەو یادە دەکەینەوە کە وڵاتەکەمان لە ھەلومەرجێکی ناھەموار و ناوچەکە لە بەردەم گۆڕانکاری خێرادایە کە ئەمەش وا دەخوازێ سەرجەم هێز و لایەنە سیاسییەكانی كوردستان بەوپەڕی بەرپرسیاریەتیەوە ئەركە نەتەوەیی و نیشتیمانیەكانیان راپەڕێنن و لەپێناوی بەرژەوەندییە باڵاكانی گەل و وڵاتەكەمان درێغی نەكەن."

 

داواش دەکات "هەوڵی جدی بدرێ بۆ زیاتر پتەوكردنی یەكڕیزیی و یەكدەنگیی هێز و لایەنە سیاسیەكان و پاراستنی دەستکەوتەکان و بەھێزترکردنی ئەزموون و دۆزی رەوای گەلەکەمان و، بەدیهێنانی ئامانجەكانمان و دابینکردنی ئارامی و خۆشگوزەرانی بۆ ھاوڵاتیان."

 

 

دەقی تەواوی پەیامەکەی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان:

 

پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان دەکات..

بۆ بەڕێز مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان

بەبۆنەی چل و پێنجەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان پیرۆزبایی ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و سەرکردایەتی و ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندیەکانی یەکێتی و سەرجەم کادیر و ئەندام و لایەنگرانی حزبە تێکۆشەرەکەتان دەكەین و، ھیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین.

لەکاتێکدا ئەو یادە دەکەینەوە کە وڵاتەکەمان لە ھەلومەرجێکی ناھەموار و ناوچەکە لە بەردەم گۆڕانکاری خێرادایە، کە ئەمەش وا دەخوازێ سەرجەم هێز و لایەنە سیاسییەكانی كوردستان بەوپەڕی بەرپرسیاریەتیەوە ئەركە نەتەوەیی و نیشتیمانیەكانیان راپەڕێنن و لەپێناوی بەرژەوەندییە باڵاكانی گەل و وڵاتەكەمان درێغی نەكەن و، هەوڵی جیددی بدرێ بۆ زیاتر پتەوكردنی یەكڕیزیی و یەكدەنگیی هێز و لایەنە سیاسیەكان و پاراستنی دەستکەوتەکان و بەھێزترکردنی ئەزموون و دۆزی رەوای گەلەکەمان و، بەدیهێنانی ئامانجەكانمان و دابینکردنی ئارامی و خۆشگوزەرانی بۆ ھاوڵاتیان.

جارێكی دیكە پیرۆزباییتان لێدەكەین و هیوادارین سەركەوتوو و سەرفراز بن..

مەكتەبی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان