گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەڵام یەک مەرجی هەیە

هەموو خوێندکارانی پۆلی دوانزە دەتوانن بەشداری تاقیکردنەوە گشتییەکان بکەن

2020.05.31 - 11:26
هەموو خوێندکارانی پۆلی دوانزە دەتوانن بەشداری تاقیکردنەوە گشتییەکان بکەن

ناس کورد-

وەزارەتی پەروەردەی هەرێم ڕایگەیاند، قوتابیان و خوێندکارانی قۆناغی 12ی ئامادەیی بە هەموو بەشەکانییەوە، ئەوانەى دەرچوون و ئەوانەشی تا دوو وانە نەرنەچوون داخڵی تاقیکردنەوەى گشتییەکان (وەزاری) دەبن و پێویست ناکات تاقیکردنەوەى وەرزی دووەم ئەنجام بدەن.

 

ئەمڕۆ یەکشەممە، 31ی ئایاری 2020، وەزارەتی پەروەردەى هەرێم چەند بڕیارێکی دەرکرد لەبارەى چارەنوسی خوێندنی خوێندکاران و قوتایبانی پۆلی 12ی ئامادەیی و قۆناغی پێنجەمی پەیمانگاکانی سەر بە وەزارەتی پەروەردە.

 

بەپێی بڕیارەکان، تەنها بۆ ئەمساڵی خوێندن (10) نمرە بڕیار دەدرێت بە خوێندکارانی پۆلی 12، ئەو 10 نمرە بڕیارە بۆ تاقیکردنەوەى وەرزی یەکەم و پاش ئەنجامدان تاقیکردنەوەی وەرزی دووەمیش دەگرێتەوە.