گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سێ خۆپیشاندەر کوژراون و سەدانیش دەستگیرکراوە

ئەمریکا شەوێکی تری ئاڵۆزی بەڕێکرد و خۆپیشاندانەکان پەڕینەوە بۆ چەند شارێکی تر

2020.05.31 - 10:18
ئەمریکا شەوێکی تری ئاڵۆزی بەڕێکرد و خۆپیشاندانەکان پەڕینەوە بۆ چەند شارێکی تر

ناس کورد-

کاردانەوەکانی کوشتنی پیاوێکی ڕەشپێست لەلایەن پۆلیسێکی شاری مینیاپڵۆس لە ویلایەتی مینیسۆتا لە ئەمریکا بەردەوامە، شەوی ڕابردوو لە دەیان شار و شارۆچکەی ئەمریکا شەڕ و پێکدادان لەنێوان پۆلیس و خۆپیشاندەران ڕوویداوە و بەگوێرەی میدیاکانی ئەمریکاش، سێ خۆپیشاندەر لەلایەن پۆلیسەوە کوژراون. 

 

ئەمڕۆ یەکشەممە، 31ی ئایاری 2020، لە درێژەی خۆپیشاندان و گرژی و ئاڵۆزییەکان بەهۆی کوشتنی جۆرج فلۆیدی ڕەشپێست، سێ خۆپیشاندەر لە ولایەتی نیویۆرک لەلایەن هێزەکانی پۆلیسەوە کوژران. 

 

هاوکات تیم ڤاڵز، حاکمی ویلایەتی مینیسۆتا بە ماڵپەڕی "دەنگی ئەمریکا"ی ڕاگەیاندووە، ئەوان لە دوخێکی زۆر سەختدان، بۆیە لە پێناو گەڕانەوەی سەقامگیری و سەروەری یاسا پێدەچێت فەرمان بکات بە بەکارهێنانی هێز بە شێوەیەکی توند.

 

خۆپیشاندانەکان تێپەڕبوون بۆ شارەکانی تر، لە ئێستادا 10 ویلایەتی ئەمریکا کە پێکهاتوون لە ویلایەتەکانی "جۆرجیا، کەنتاکی، ئۆهایۆ، ویسکۆنسن، کۆلۆرادۆ، یۆتا، واشتنۆن، کالیفۆرنیا، تینسی، میزۆری و تەکساس" داوایانکردوە  گاردی نیشتیمانی بەشێوەیەکی خێرا بجێت بە هانایانەوە، ئەوەش پاش ئەوەی گرژییەکان لە چەند ناوچەیەکی ئەو ویلایەتە ئەمریکیانە سەریهەڵداوە.

me_ga.php?id=176

هەروەها سەرۆکی شارەوانی بەشی هەرە زۆری شارەکانی ویلایەتەکانی ئەمریکا بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆیان بە شەو لە شارەکانیان پەیڕەو کردوە، ئەوەش بە مەبەستی ڕێگریکردن لە کاری تێکدەری و تاڵانکردن و دزین.

 

 ئەو شارانەی کە لە ئێستادا بە شەو قەدەغەی هاتوچۆیان تێدا جێبەجێدەکرێت پێکهاتوون لە شارەکانی "لۆس ئانجلۆس، كاليفۆرنيا، سياتل، واشنتۆن وپۆرتلاند، ئۆريگۆن، ئەتلانتا ،جۆرجيا ،دەنڤەر،ساوس كارۆلاینا ،ڤيلادلڤيا وبنسلڤانيا". 

 

بەگوێرەی میدیاکانی ئەمریکا لە ئێستادا ئاڵۆزییەکانی لە هەردوو ویلایەتی  واشنتۆن و نیویۆرک بەشێوەیەکی بەرچاو پەرەی سەندووە و خۆپیشاندەران لە نزیک کۆشکی سپی لە واشنتۆن دەستیانکردووە بە خۆپیشاندان و لە ویلایەتی نیویۆرکش خۆپیشاندەران دەیان ئۆتۆمبێلی پۆلیسیان تێکشکاندوە و بەبۆمبی مۆلۆتۆڤ هێرشیانکردوەتە سەر هێزە ئەمنییەکان.

 

لە ویلایەتی ئەتلانتاش بگوێرەی دواین زانیار زیاتر لە 51 کەس لە خۆپیشاندەران لە لایەن پۆلیسەوە دەستگیرکراون بە تۆمەتی نانەوەی پشێوی. 

me_ga.php?id=174

هاوکات حاکمی ویلایەتی نیویۆرک بە میدیاکانی ئەمریکای ڕاگەیاندووە: "ئەوانەی خۆپیشاندان دەکەن لە نیویۆرک لە دەرەوی شارەکەوە هاتوون و دانیشتوی ناو شاری نیویۆرک نیین".

 

لای خۆشیەوە، گۆن جنسن، فەرماندەی گاردی نیشتیمانی لە ویلایەتی مینیسۆتا، ڕایگەیاند: " بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە زیاتر لە هەزارو 700 کەس لە ئەندامانی  گاردی نیشتیمانی بگەنە ویلایەتەکە".

 

پاش ئەوەی پۆلیسێکی ئەمریکی بەناوی (دێرێک شۆوڤین) لە شاری مینیاپڵۆس لە ویلایەتی مینیسۆتا لە 25ـی ئایار لە گرتەیەکی ڤیدیۆیدا دەردەکەوێت پیاوێکی ڕەشپێست بەناوی (جۆرج فلۆید) بە تۆمەتی ساختەکاری لە دراو لە ئۆتۆمبێلەکەی دەهێنێتە خوارەوە و دەیخاتە سەر زەوی، بۆ ماوەی هەشت خولەک ئەژنۆی دەخاتە سەر ملی تاوەکو پیاوە ڕەشپێستەکە بۆ ماوەی نزیکەی سێ خولەک بێهۆش دەبێت.

me_ga.php?id=175

دواتر فلۆید لە نەخۆشخانە گیانلەدەستدەدات، ئەو مردنە توڕەیی کۆمەڵگەی رەشپێستەکانی ئەمریکا و بەشێک لە سپی پێستەکانی بەدواداهات، لە 26ـی ئایار، ڕۆژێک دوای کوشتنەکە، دێرێک شۆوڤین و سێ ئەفسەری دیکەی پۆلیسی مینیاپڵۆس لەکارەکەیان دوورخرانەوە.

 سەرۆکی ئەمریکاش ڕووداوەکەی بە کردەوەیەکی ناشرین ناوبرد و وتی، ئەمە سوکایەتیکردن بوو بە تەواوی هێزەکانی پۆلیس.

 دوێنی (شەممە) دێرێک شۆوڤین، بە تۆمەتی کوشتن بە پلەی سێیەم سزای زیندانی بۆ بڕایەوە.

me_ga.php?id=178me_ga.php?id=177