گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لێدوانی وەزارەتی تەندروستی لەبارەی ڕاگەیاندنەوەی قەدەغەی هاتوچۆوە

2020.05.30 - 22:56
لێدوانی وەزارەتی تەندروستی لەبارەی ڕاگەیاندنەوەی قەدەغەی هاتوچۆوە

ناس کورد-

لەدوای قۆناغی دووەمی تەشەنەسەندنی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان دەنگۆی دووبارە جێبەجێکردنەوەی قەدەغەی هاتوچۆ هەیە و وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیش دەڵێت، تاوەکو ئێستا هیچ بڕیارێکی لەوشێوەیە نییە و هیچ پێشنیارێکیان بۆ ئەو مەبەستە نەکردووە.

 

محەمەد قادر خۆشناو، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی هەرێم بە ناس کوردی ڕاگەیاند: "تاوەکو ئێستا هیچ شتێک نییە تایبەت بە جێبەجێکردنەوەی قەدەغەی هاتوچۆ و هیچ پێشنیازێکی لەوشێوەیان بۆ حکومەت و وەزارەتی ناوخۆ نەکردووە ئەمڕۆش کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزارەت بەڕێوەچوو هیچ پێشنیازێک بۆ ئەو بابەتە نەکرا".

 

وتیشی، ئەوەی هەیە تاوەکو ئێستا جەخت لە هۆشیاری هاووڵاتیان و خۆپاراستن و پابەندبوونیان بە ڕێنماییەکانەوە دەکەن، بۆ پاراستنی خۆیان و چواردەوریان لە ڤایرۆسەکە و زیاتر تەشەنە نەسەندنی ڤایرۆسەکە.

 

ئەمە لەکاتێکدایە، لەدوای ئەوەی بۆ ماوەی نزیکەی دوو هەفتە هیچ حاڵەتێکی ڤایرۆسەکە لە هەرێم تۆمارنەکرا، بەڵام لە دوو هەفتەی ڕابردوو بلاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە تەشەنەی سەند و زیاتر لە 100 حاڵەتی نوێ تۆمارکرا.