گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زۆرترین حاڵەتی توشبوون بە کۆرۆنا لە سلێمانی تۆمارکرا.. هۆشداری دەدرێت

2020.05.30 - 21:23
زۆرترین حاڵەتی توشبوون بە کۆرۆنا لە سلێمانی تۆمارکرا.. هۆشداری دەدرێت

ناس کورد-

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم تۆمارکردنی 23 توشبووی نوێی کۆرۆنای لە سلێمانی ڕاگەیاند، ئاماژەی بەوەشکرد، 18 توشبوویان سەرچاوەی توشبوونیان نادیارە.

 

لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ڕایگەیاند: "لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و تووشبووان، 23 تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانکران،، چواردە پیاو و ھەشت ئافرەت و کچێکی گەنج".

 

ئاماژەی بەوەشکرد: "چوار تووشبوو بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون، یەک تووشبوو پێشینەی گەشتی ھەبووە، 18 تشبووەکەی تر نیشانەی نەخۆشیان ھەیە و پشکنینیان پۆزەتیڤ دەرچووە".

 

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، 18 تووشبوو دانیشتووی ناو شاری سلێمانی، یەك تووشبوو دەنیشتووی قەزای دەربەندیخان، یەك تووشبوو دانیشتووی قەزای پێنجوین، یەك تووشبوو دانیشتووی قەزای کەلار، یەك تووشبوو دانیشتووی پارێزگای ھەڵەبجە و یەك تووشبوو دانیشتووی پارێزگای بەغدادە.

 

پێشتر یاد نەقشبەندی، وتەبێژی تەندروستیی سلێمانی بە ناس کوردی راگەیاند: "بەداخەوە پابەندنەبوونی هاووڵاتیان ئێمەی بەم دۆخە گەیاند کە ئێستا ژمارەی توشبووان لە هەڵکشاندایە و حاڵەتی گیانلەدەستدانیشمان هەیە، پێشتر دەیانوت بۆچی توشبووان نیشانەکانیان نییە کە ئەوە بەهۆی زوو دۆزینەوەی حاڵەتەکانەوە بوو، بەڵام ئێستا ئەوەتا توشبووان نیشانەکانیان هەیە".  

 

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر هاووڵاتیان لەسەر پابەندنەبوون بە ڕێنماییەکان بەردەوامبن، ژمارەی توشبووان زۆر لەئێستا زیاتر دەبن و نەخۆشخانەکان پڕدەبن.