گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

چوار توشبووی تری کۆرۆنا لە دهۆک تۆمار کران

2020.05.30 - 18:49
چوار توشبووی تری کۆرۆنا لە دهۆک تۆمار کران

ناس کورد-

وەزارەتی تەندروستی هەرێم ڕایگەیاند، لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و تووشبووان، چوار تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای دھۆك دەستنیشانکران، دوو پیاو تەمەن 42 و 22 ساڵ و دوو ئافرەت تەمەن 60 و 31 ساڵ.

 

ئەمڕۆ شەممە، 30ی ئایاری 2020، وەزارەتەکە دەڵێت، توشبوێکیانپیشەی پاسەوانە و لە بەغدا گەڕاوەتەوە و بەرکەوتووی تووشبووی پێشووە و دانیشتووی قەزای سێمێلە.

 

دەشڵێت، "تووشبووی دووەم شوفێری بارهەڵگرە دانیشتووی باشیک کە لە خاڵی پشکنین نموونەی پشکنینی تاقیگەی لێوەرگیراوە و پۆزەتیڤ دەرچووە."


"دوو ئافرەتە تووشبووەکەی تر لە خانەوادەی تووشبووەکەی دوێنێی پارێزگای دھۆکن و کە یەکیان دانیشتووی قەزای سێمێلە و ئەوەی دیکەیان دانیشتووی ناو شاری دھۆکە."

 

بەو چوار توشبووە، کۆی حاڵەتەکانی کۆرۆنا لە هەرێم گەیشتە 578 حاڵەت؛ 281 لە هەولێر، 248 لە سلێمانی، 27 لە دهۆک و لە هەڵەبجەش 22.

 

لەو ژمارەیە، 409 کەسیان نەخۆشییەکەیان پەڕاندووە و چاکبوونەتەوە، هاوکات شەش کەسشیان گیانیان لەدەستدا کە دواترینیان پیاوێکی تەمەنی 37 ساڵ بوو کە ئەمڕۆ لە سلێمانی گیانی لەدەستدا.