گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕاگەیەندراوێک لە وەزارەتی تەندروستییەوە لەبارەی گیانلەدەستدانی توشبوویەکی کۆرۆنا

2020.05.30 - 18:22
ڕاگەیەندراوێک لە وەزارەتی تەندروستییەوە لەبارەی گیانلەدەستدانی توشبوویەکی کۆرۆنا

ناس کورد-

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم لەبارەی گیانلەدەستدانی ئەو توشبوویەکی کۆرۆنا لە سلێمانی ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، پێشتر هیچ نەخۆشییەکی درێژخایەنی نەبووە و برای کارمەندێکی نەخۆشخانەی ئاسایە کە خۆی و حەوت کەسی خێزانەکەی توشی ڤایرۆسەکە بوون.

 

لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی تەندروستیی هەرێم جەختیکردەوە لەوەی، تووشبووێکی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوی COVID19 لە شاری سلێمانی لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا کە تەمەنی ٣٧ ساڵ بوو و بەرکەوتووی برا تووشبوەکەی بوو کە کارمەندی نەخۆشخانەی ئاسایە و  جگە لە خۆی حەوت کەس لە خانەوادەکەی تووشی ئەو نەخۆشیە بوون.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو کەسەی گیانلەدەستداوە، دوای ئەوەی لە ڕێکەوتی 15ی ئایاری 2020، نیشانەی نەخۆشیەکەی بەدیارکەوتووە و پێشتر ھیچ نەخۆشیەکی تری نەبووە، لە 19ی ئایاری پشکنینی بۆ کراوە و پۆزەتیڤ دەرچووە و لە نەخۆشخانە خەوێندراوە و لە ژێر چارەسەر بووە.

 

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستی، دوێنێ هەینی 29ی ئایاری 2020، باری تەندروستی تێکدەچووە و خراوەتەژێر ئامێری ھەناسەی دەستکرد لە بەشی چاودێری چڕی هەناسەدان، بەڵام بەداخەوە ئەمڕۆ شەممە  30 ئایاری 2020، گیانی لەدەستدا.

 

وەزارەتی تەندروستی ئاماژەی بەوەشکردووە: " وێڕای پرسە و سەرەخۆشی لە خانەوادە و کەسوکاری خوالێخۆشبوو هیوادارین هاوڵاتیان پابەندی ڕێنماییەکانی تەندروستی بن".

 

بە گیانلەدەستدانی ئەو کەسە، ژمارەی گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسەکە لە هەرێمی کوردستان بووە شەش کەس.