گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کۆی گشتی چەندە

عێراق بەردەوامە لە تۆمارکردنی ’’سەدان’’ حاڵەتی نوێی کۆرۆنا لە یەک ڕۆژدا

2020.05.30 - 17:08
عێراق بەردەوامە لە تۆمارکردنی ’’سەدان’’ حاڵەتی نوێی کۆرۆنا لە یەک ڕۆژدا

ناس کورد-

ئامارەکانی تۆمارکردنی ڕۆژانەی توشبووانی کۆرۆنا لە عێراق بە بەرزی ماوەتەوە و لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 306 حاڵەتی نوێی نەخۆشییەکە تۆمار کراون.

 

ئەمڕۆ شەممە، 30ی ئایاری 2020، وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕایگەیاند، پێنج هەزار و 644 پشکنین لە سەرانسەری عێراقدا کراوە، کۆی گشتی پشکنینەکانیش گەیشتووەتە 222 هەزار و 375.

 

دەشڵێت، تاقیگەکان لە پارێزگاکانەوە 306 حاڵەتی نوێی نەخۆشییەکەیان تۆمار کردووە کە بەم شێوەیە دابەشبووە:

بەغدا\ڕەسافە: 96

بەغدا\کەرخ: 60

بەغدا\شاری پزیشکی: 12

نەجەف: 2

بەسرە: 29

سلێمانی: 6

هەولێر: 5

دهۆک: 1

کەربەلا: 20

دیالە: 4

واست: 32

بابل: 16

میسان: 13

موسەنا: 9

نەینەوا: 1

 

هەروەها لەو 24 کاتژمێرەدا، 10 حاڵەتی مردنی نوێ تۆمار کراوە و 66 توشبوویش نەخۆشییەکەیان پەڕاندووە و چاکبوونەتەوە.

 

بە گشتی، تائێستا شەش هەزار و 179 حاڵەت لە عێراق تۆمار کراون، سێ هەزار و 110 حاڵەتیان چاکبوونەتەوە و 195 کەسیش مردوون.