گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

قەڵادزێ؛ لەسەر کڕین و فرۆشتنی ئاڵتون لەناو بازاڕ بوو بەشەڕ و تەقە

2020.05.30 - 16:45
قەڵادزێ؛ لەسەر کڕین و فرۆشتنی ئاڵتون لەناو بازاڕ بوو بەشەڕ و تەقە

ناس کورد-

لەسەر کڕین و فرۆشتنی ئاڵتوون لەناو بازاڕی شاری قەڵادزێ شەڕ لەنێوان فرۆشیارێک و زێڕنگەرێکی دروستبوو، دواتر فرۆشیارەکە تەقەی کردووە و زێڕنگەرەکە و کەسێکی دیکەی بریندار کردووە.

 

لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، کاتژمێر 2:30 خولەکی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە لە ناو بازاڕی قەڵادزێ ـ قەیسەری ئاشتی، دەمەقاڵێ لەسەر مامەڵەکردن بە ئاڵتونەوە لە نێوان فرۆشیارێک و زێڕینگەرێک دروست بووە.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، بەوهۆیەشەوە کە فرۆشیارەکە بەناوی ( هـ . پ . م ) دوو کەسی بریندار کردووە و دەستبەجێ لە لایەن مەفرەزەکانی پۆلیسی مکافحە بە هاوکاری پۆلیسی شارەوانی دەستگیرکراوە.

 

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ڕاپەڕین ئەوەشی خستووەتەڕوو، لەکاتی ڕووداوەکە تۆمەتبارەکە چەکی جۆری ( دەمانچە/ میکارۆف)ی بەکارهێناوە و زێڕینگەرەکە و کاسبکارێکی بریندار کردووە و دەستبەجێ لەلایەن پۆلیسی مکافحە بریندارەکان گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانە.

 

ئەوەش هاتووە، لەئێستادا هەردوو بریندارەکە لەنەخۆشخانە لەژێر چاودێری پزیشکی دان و گولــلـە بەرقاچیان کەوتووە و تەندروستیان جێگرە، تۆمەتبارەکەش ڕاگیراوە و دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆۆ ڕووداوەکە ڕێکخراوە و لێکۆڵینەوەش بەردەوامە.