گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نەخۆشی درێژخایەنی هەبووە؟

گەنجێکی توشبووی کۆرۆنا لە سلێمانی گیانیلەدەستدا.. وردەکاری؟

2020.05.30 - 16:18
گەنجێکی توشبووی کۆرۆنا لە سلێمانی گیانیلەدەستدا.. وردەکاری؟

ناس کورد-

توشبوویەکی دیکەی کۆرۆنا لە سلێمانی گیانیلەدەستدا و جێگری بەڕێوەبەری تەندروستی پارێزگاکەش دەڵێت، تەمەنی 37 ساڵ بووە و هیچ نەخۆشییەکی درێژخایەنی نەبووە.

 

هێرش سەلیم، جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی بە ناس کوردی ڕاگەیاند: "پاشنیوەڕۆی ئەمرۆ توشبوویەکی دیکەی کۆرۆنا لە شاری سلێمانی گیانیلەدەستدا".

 

ئاماژەی بەوەشکرد، توشبووەکە پیاوە و تەمەنی 37 ساڵە، چەند ڕۆژێکە باری تەندرستی ناجێگیر بووە.

 

"ئەو کەسە پێشتر هیچ نەخۆشییەکی درێژخایەنی نەبووە،" هێرش سەلیم جەختیکردەوە.

 

ئەوە شەشەمین حاڵەتی گیانلەلدەستدانە بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان، حاڵەتەکەش لەکاتێکدا ڕوویدا لەدوای کەمبوونەوەی تۆمارکردنی حاڵەتەکان، ماوەی دوو هەفتەیە تۆمارکردنی حاڵەتەکان هەڵکشانێکی زۆری بەخۆیەوە دیوە و زیاتر لە 100 کەسی دیکە توشی ڤایرۆسەکە بوو.