گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هۆشداری لە بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسێکی مەترسیدار دەدرێت کە ’’نیوەی مرۆڤایەتی’’ لەناو دەبات

2020.05.30 - 15:08
هۆشداری لە بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسێکی مەترسیدار دەدرێت کە ’’نیوەی مرۆڤایەتی’’ لەناو دەبات

ناس کورد-

مایكڵ گریگۆر، زانای ئەمریكی و پسپۆڕی بواری خۆراك دەڵێت، ئەو نەخۆشیانەی كە کێڵگەکانى مریشک بڵاوی دەكەنەوە وەكو نەخۆشی ئەنفلۆنزای باڵندە، زیاتر مەترسیدارترن بۆ سەر مرۆڤ وەك لە ڤایرۆسی كۆرۆنا و دەتوانێت نیوەی مرۆڤایەتی لەناو ببات.

 


ڤایرۆسی كۆرۆنا بەپێی بڕوای شارەزایان لە ئاژەڵەوە و لە چینەوە بۆمرۆڤ گواستراوەتەوە زیاتر ئەگەرەكانیش بۆ شەمشەكوێرەن، ڤایرۆسەکە ژیانی زیاتر لە 346 هەزار كەسی كردووەتە قوربانی و زیاتریش لە شەش ملیۆن كەسی لەسەرتاسەری جیهاندا تووش كردووە.

 


بەڵام گریگۆر لە كتێبە نوێیەكەیدا بەناوی (چۆن ڕزگارمان بێت لەو پەتایە) ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، بەخێوكردنی مریشك دەتوانێت ببێتە گەورەترین هەڕەشە بۆ سەر جیهان، زیاتر لە ڤایرۆسی كۆرۆنا كە تائێستاش قوربانی لێدەكەوێتەوە و نەتوانراوە ڕابگیردرێت.

 

 

گریگۆری وای دەبینێت، پشتبەستنی مرۆڤ بەخواردنی گۆشت ئەگەری توشبوون بە پەتایەكی كوشندە تری نوێ لێ دەكرێت.

 


ئەنفلۆنزای باڵندە نەخۆشییەكی بەربڵاوە، دەتوانێت لە هەندێ حاڵەتی دەگمەندا مرۆڤ بە قورسی توش بكات وەكو ساڵی 1997 لە هۆنگ كۆنگ ڕوویدا، گەرچی ملیۆنێك و 300 هەزار مریشكیش سەربڕا بەڵام پەتاكە لەناو نەچوو، ژمارەی توشبووانیش زیاتر بوو.

  

زانا ئەمریكیەكە دەڵێت، باشتركردنی ڕێگاكانی بەخێوكردنی مریشك دەتوانێت بەرەنگاری تەشەنەسەندنی نەخۆشییەكە ببێتەوە.

 


باس لەوەش دەكات، شوێنی کێڵگەکانى مریشک بەرتەسكن، مریشکەکان ڕێگەیان نییە باڵەكانیان بوەشێنن و ئەوەش ژینگەیەكی لەبارە بۆ بڵاو بونەوەی پەتاكە و تا وەكو گردبونەوەی ئاژەڵەكان لێكەوە زیاتر ببن ئەوا ڤایرۆسەكە زیاتر جموجۆڵ دەكات.