گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ترەمپ پەیوەندییەکانى وڵاتەکەى لەگەڵ رێکخراوى تەندروستى جیهانى کۆتایی پێهێنا

2020.05.30 - 11:05
ترەمپ پەیوەندییەکانى وڵاتەکەى لەگەڵ رێکخراوى تەندروستى جیهانى کۆتایی پێهێنا

ناس کورد-

 

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکى ئەمریکا ڕایگەیاند، بڕیاریداوە کۆتایی بهێنێت بە پەیوەندییەکانى نێوان وڵاتەکەى و رێکخراوى تەندروستى جیهان.

 

ترەمپ رێکخراوەکەى تۆمەتبارکرد بەوەى شکستیهێناوە لە لێپرسینەوە لە پەکین لەبارەى بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆناوە.

 

وتیشى "چین کۆنترۆڵى تەواوەتى کردووە بەسەر رێکخراوى تەندروستى جیهانییەوە، ئەمریکا کاردەکات بۆ هاوکاریکردنى دەستە و رێکخراوەکانى دیکە".

 

ئەمریکا گەورەترین وڵاتى یارمەتیدەرى رێکخراوى تەندروستى جیهانییە و ساڵى 2019 بەبڕى زیاتر لە 400 ملیۆن دۆلار هاوکاریکردووە.

 

ترەمپ کە هەوڵدەدات جارێکى تر بۆ سەرۆکى ئەمریکا هەڵبژێردرێتەوە چینى تۆمەتبارکرد بە هەوڵدان بۆ شاردنەوەى زانیارییەکان لەبارەى بڵاوبوونەوەى کۆرۆناوە.

 

ترەمپ مانگى ڕابردوو دەستیکرد بە رەخنەگرتن لە رێکخراوەکە و هەڕەشەى کشانەوەى هاوکارییەکانى کرد بەشێوەى هەمیشەیی بە بوکەڵەی دەستى چین ناویبردبوو.