گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لیژنەى دارایی پەرلەمان فەرمانبەران لە کەمنەکردنەوەى موچەکانیان دڵنیادەکاتەوە

2020.05.30 - 10:10
لیژنەى دارایی پەرلەمان فەرمانبەران لە کەمنەکردنەوەى موچەکانیان دڵنیادەکاتەوە

ناس کورد-

 

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی عێراق بەدووری دەزانێت حكومەت موچەی فەرمانبەران كەمبكاتەوە یاخود پاشەكەوتی تێدا بكات بەبێ پشتبەستن بە یاسا و تێپەڕاندنی لەپەرلەمانەوە.

  

 

حەنین قەدۆ ئەندامی لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی عێراق بەمیدیاكانی وڵاتەكەی ڕاگەیاندووە، لیژنەی دارایی لەپەرلەمان هیچ پێشنیارێكی جدی لەبارەی كەمكردنەوەی موچە و دەرماڵەی فەرمانبەران و خانەنشینانەوە پێنەگەیشتووە كە لەلایەن حكومەتەوە هەنگاوی بۆ بنرێت. 

 

ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، هەموو ئەو دەنگۆیانە كە بڵاو دەكرێنەوە زانیاری نافەرمین و پەرلەمان چاوەڕوانی گەیشتنی بودجەی ئەم ساڵە بۆ چارەسەر كردنی قەیرانی ئابوری و دارایی .

 

قەدۆ باسی لەوەش كردووە، هەر كەمكردنەوەیەك لەموچەی فەرمانبەران یاخود گۆڕانكاریەك دەبێت بەپێی یاسا و لەڕێگەی دەزگای تەشیریعیەوە بێت كە پەیوەندی بەیاسای موچەوە هەیە، جگە لەوە حكومەت ناتوانێت موچە كەم بكاتەوە. 

 

لای خۆشیەوە، سامر زێببان حەمدانی ئەندامی هەمان لیژنە لەپەرلەمان لەڕاگەیەنراوێكی دا داوای لە حكومەت كرد پشتبەستێت بە داهاتی تر بۆ چارەسەر كردنی كورتهێنانی بودجە.

 

ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، فەرمانبەران بەشێوەیەكی بنەڕەتی پشتیان بەستووە بە موچەكەیان لەژیانیاندا بەو پێەی تاكە سەرچاوەیانە و لەكاتێكدا ئەو موچەیەش قەرز و سولفە و كرێشی لێدەدەنەوە.

 

ئەو پەرلەممانتارە ئەوەشى خستووەتەڕوو، حكومەتی عێراق داهاتی دارایی گەورەی نانەوتیشی هەیە وەكو داهاتی خاڵە سنورییەكان و باج و كرێ دامەزراوەكانی سەر بە وەزارەتی نەوت و وێستگەكانی بەنزین و كارەبا و ئاو كە بەشێكیان لەهەرێمی كوردستانن و دەكرێت بۆ چارەسەركردنی كورتهێنانی بودجە پشتیان پێبەسترێت.