گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زیاتر لە دوو ملیۆن و 600 هەزار توشبوو چاکبوونەتەوە

ئامارى توشبووانى کۆرۆنا بەربەستى شەش ملیۆنى تێپەڕاند

2020.05.30 - 09:44
ئامارى توشبووانى کۆرۆنا بەربەستى شەش ملیۆنى تێپەڕاند

 

ناس کورد-

 

ژمارەى توشبووانى کۆرۆنا لەسەر ئاستى جیهان شەش ملیۆنى تێپەڕاند، کە زیاتر لە دوو ملیۆن و 600 هەزاریان چاکبوونەتەوە.

 

بەپێی پێگەى   "وورلد ميتر"، ژمارەى توشبووانى کۆرۆنا ئەمڕۆ شەممە گەیشتووەتە شەش ملیۆن و 23 هەزار و154 حاڵەت.

 

هەروەها ژمارەى مردن بەهۆى کۆرۆناوە گەیشتووەتە 366 هەزار و و365 حاڵەت، زیاتر لە 2.6 ملیۆن توشبووش چاکبوونەتەوە.

 

ئەمریکا لەرووى زۆرى ژمارەى توشبووانەوە لەسەر ئاستى جیهان لە پلەى یەکەمدایە بە 1.7 ملیۆن توشبوو، پاشان بەرازیل دێت بە زیاتر لە 466 هەزار توشبوو، دواتر روسیا و ئیسپانیا دێن.