گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نرخى نەوت بازێکى گەورەیدا..5% بەرزبووەوە

2020.05.30 - 08:47
نرخى نەوت بازێکى گەورەیدا..5% بەرزبووەوە

ناس كورد-

 

نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهان بەڕێژەی 5% بەرزبووەوە، ئەوەش بەهۆى ئەگەرى مانەوەى رێککەوتنى بازرگانى ئەمریکا و چین وەکو ئێستا و کەمکردنەوەى ئاستى بەرهەمهێنانەوە.

 

 

بەپێی ئاژانسى ڕۆیتەرز، دوێنێ هەینى لەکاتى داخستنى بۆرسەدا نرخى گرێبەستە دواخراوەکانى نەوتى خۆرئاواى تەکساس کە مانگى تەموز ڕادەستدەکرێت گەیشتووەتە  35.49 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک، بەوەش 1.78 دۆلار نرخەکەى بەرزبووەتەوە کە یەکسانە بە 5.3%.

 

هەروەها نرخى گرێبەستە دواخراوەکانى نەوتى برێنت کە مانگى تەموز ڕادەستدەکرێت بە 35.33 دۆلار مامەڵەى پێوەکراوە. بەڵام نرخى ئەو نەوتەى مانگى ئاب ڕادەستدەکرێت زیاتر بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە 37.84 دۆلار، بەوەش 1.81 دۆلار نرخەکەى بەرزبووەتەوە کە یەکسانە بە نزیکەى 5%.

 

نرخى نەوت لەم مانگەدا بەرزبوونەوەى گەورەى بەخۆوە بینیوە، بەهۆى کەمبونەوەى ئاستى بەرهەمهێنان و پێشبینى بۆ زیادبوونى خواست.

 

نرخى نەوتى خۆرئاواى تەکساس بەرزترین ئاستى بەخۆوە بینیوە لەمێژودا بەرێژەى 88% بەرزبووەتەوە، دواى مانگى ڕابردوو بۆ ژێر سفر دابەزى، هەروەها نەوتى برێنت بەڕێژەى نزیکەى 40% بەرزبووەتەوە، کە گەورەترین بەرزبونەوەی مانگانەیە لە ئازارى 1999 ەوە.