گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سێیەم وڵاتە لەرووى ژمارەى ئەوانەوە کە چاکبوونەتەوە

وەزیرى تەندروستى عێراق باسى بەرزبوونەوەى ئامارى کۆرۆنا و قەدەغەى هاتوچۆ دەکات

2020.05.29 - 23:59
وەزیرى تەندروستى عێراق باسى بەرزبوونەوەى ئامارى کۆرۆنا و قەدەغەى هاتوچۆ دەکات

ناس کورد-

 

وەزیرى تەندروستى عێراق ڕایگەیاند، ژمارەى توشبووانى کۆرۆنا لەوڵاتەکەى سروشتییە و سبەینێ کۆدەبنەوە بۆ تاوتوێکردنى پرسی قەدەغەى هاتوچۆ.

 

حەسەن تەمیمى وەزیرى وەزیرى تەندروستى عێراق بە میدیاى فەرمى وڵاتەکەى ڕاگەیاندووە، تۆمارکردنى حاڵەتە نوێیەکانى کۆرۆنا لە عێراق بەهۆى پشکنینەکانەوە بووە لەو ناوچانەى کە چاوەڕوان دەکرا توشبووى تێدا بێت.

 

ئاماژەى بەوەشکردووە، سبەینێ کۆدەبنەوە بۆ تاوتوێکردنى پرسی قەدەغەى هاتوچۆ.

 

بەوتەى وەزیرى تەندروستى، کەرەنیتنەکردنى  416 توشبووى کۆرۆنا کە ئەمڕۆ تۆمارکران مەترسی لەسەر زیاتر لە 100 هەزار کەس دوردەخاتەوە، تیمەکانى تەندروستیش دەچنە هەر شوێنێک کە گومانى لێبکرێت.

 

باسى لەوەشکردوەوە، عێراق سێیەم وڵاتە لەرووى ژمارەى ئەو توشبووانەوە کە چاکبوونەتەوە، پێدەچێت بەرزبوونەوەى پلەکانى گەرماش ببێتە هۆى کەمبوونەوەى ژمارەى توشبووان، بەڵام بەهۆى ئەوەى هێشتا ئەوە نەسەلمێنراوە ئەوان بەجۆرێک مامەڵە دەکەن کە پلەى گەرما کاریگەرى لەسەر ڤایرۆسەکە دروستناکات.

 

وتەکانى وەزیرى تەندروستى لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ 416 توشبووى نوێی کۆرۆنا لە عێراق تۆمارکرا کە زۆرترینیان لە بەغدا بوون.

 

بەپێی ئامارەکان، تائێستا لە عێراق 5873 توشبووى کۆرۆنا تۆمارکراون، کە 3044 کەسیان چاکبوونەتەوە و 2644 کەسیان لەژێر چارەسەرکردندان و 45 کەسیان لەژێر چاودێرى چڕدان. هەروەها 185 کەس گیانیان لەدەستداوە.