گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پەرلەمانتارێک: پێشبینیدەکرێت هەفتەى داهاتوو کابینەکەى کازمى تەواو بکرێت

2020.05.29 - 22:46
پەرلەمانتارێک: پێشبینیدەکرێت هەفتەى داهاتوو کابینەکەى کازمى تەواو بکرێت

ناس کورد-

 

پەرلەمانتارێکى کوتلەى حیکمە لە پەرلەمانى عێراق ڕایگەیاند، دانوستانەکان بەردەوامن بۆ تەواوکردنى کابینە وەزارییەکەى مستەفا کازمى و پێشبینیدەکرێت هەفتەى داهاتوو کابینەکە تەواو بکرێت.

 

 

حەسەن فدعم پەرلەمانتارى کوتلەى حیکمە بە میدیاى فەرمى عێراقى ڕاگەیاندووە "پێشبینیدەکرێت هەفتەى داهاتوو کۆبوونەوەى پەرلەمان ببەسترێت، دواى ئەوەى زیاتر لە 130 پەرلەمانتار داوایەکیان لەو بارەیەوە ئاڕاستەى سەرۆکایەتى پەرلەمان کرد بەمەبەستى تەواوکردنى کابینەى حکومەت و دەنگدان لەسەر پڕۆژە گرنگەکان".

 

وتیشى "تا ئێستا حەوت وەزارەت یەکلانەکراونەتەوە لەناویاندا نەوت و دەرەوە، گفتوگۆکان لەنێوان کازمى و هێزە سیاسییەکان لەو بارەیەوە بەردەوامن".

 

مستەفا کازمى سەرۆکوەزیران پێشتر داواى لە کوتلە سیاسییەکان کردبوو هاوکارى بکەن بۆ تەواوکردنى کابینە وەزارییەکەى و تێپەڕاندنى قەیرانى سیاسی.