گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سوتانى گەنمى جوتیاران بەرنامە بۆ داڕێژراوە

وەزارەتى کشتوکاڵى هەرێم داوایەک ئاڕاستەى بەغدا دەکات

2020.05.29 - 22:00
وەزارەتى کشتوکاڵى هەرێم داوایەک ئاڕاستەى بەغدا دەکات

ناس کورد-

 

وەزارەتى کشتوکاڵ و سەرچاوە ئاوییەکانى حکومەتى هەرێمى کوردستان داوا لە بەغدا دەکات دەغڵ و دانی جوتیاران لە ناوچە جێناکۆکەکان بپارێزێت و قەرەبووى زیانى سوتانى کشتوکاڵى جوتیاران بکاتەوە.

 

وەزارەتى کشتوکاڵ و سەرچاوە ئاوییەکانى حکومەتى هەرێم ئەمڕۆ هەینى لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، "بەداخەوە سەرو ماڵی جوتیارانمان لە ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم كەوتۆتە بەر ئاگری رق و كینە، سوتاندنی گەنمی جوتیارانمان لە مەخمورەوە بۆ خانەقین بە پرۆسەیەكی بەرنامە بۆ داڕێژراو دەزانین، كە ساڵانە چەند بارە دەبێتەوەو رەنجی ئەو ساڵەیان بە هەدەر دەدرێت".

 

ئاماژەى بەوەشکردووە، "پێشتر داوامان لە وەزارەتی پێشمەرگە كردبوو سەرو ماڵی جوتیاران لەناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم بپارێزن بەپێی گونجاوی شوێنەکان، بەڕێوەبەرایەتیەكانی كشتوكاڵیشمان داوایان لە یەكە ئیداریەكانی ئەو ناوچانە كردووە رێكاری پێویست بگرنەبەر بۆ پاراستنی گیان و ماڵی جوتیاران.هەروەها نوێنەرمان لەگەڵ وەزارەتی كشتوكاڵی حكومەتی فیدراڵ داوای كردووە دەغڵ و دانی جوتیاران لەو ناوچانە بپارێزرێت".

 

وەزارەتى کشتوکاڵ و سەرچاوە ئاوییەکانى حکومەتى هەرێم هەروەها داوا لە  وەزارەتی  کشتوکاڵی حکومەتی عێراق و ئیدارەی پارێزگای كەركوك و ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم دەکات کشتوکاڵى جوتیاران بپارێزن قەرەبووى زيانەکانیان بکەنەوە.