ناس کورد-
وەزارەتى تەندروستى ئێران بەرزبوونەوەى ئامارى توشبووانى کۆرۆناى لەو وڵاتە بۆ بەرزترین ئاست لەماوەى نزیکەى دوو مانگدا ڕاگەیاند.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
كيانوش جهانبور، وتەبێژى وەزارەتى تەندروستى ئێران لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەنوسیدا ڕایگەیاند، ئەمڕۆ 2819 توشبوى نوێی کۆرۆنا لە ئێران تۆمارکراون، بەوەش کۆى گشتى توشبووان بۆ 146,668 حاڵەت بەرزبووەتەوە.
لەسەرەتاى ئەم مانگەوە ئامارى توشبووانى کۆرۆنا لە ئێران لەبەرزبوونەوەدایە، بەڵام ئامارەکە بەرێژەى ئێستا بەرزنەبووەتەوە لە سەرەتاى نیسانەوە تا ئێستا.
كيانوش جهانبور ئاماژەى بەوەکرد، لە 24 کاتژمێرى ڕابردوودا 50 حاڵەتى مردن بە کۆرۆنا تۆمارکراون، بەوەش ئامارەکە بۆ 7677 حاڵەتى مردن بەرزبووەتەوە.
لە ناوەڕاستى نیساندا ئێران دەستیکرد بە سوککردنى رێوشوێنەکانى بەرەنگاربوونەوەى کۆرۆنا و رێگەیدا بە کردنەوەى چێشتخانە و بەشێک لە شوێنەکان.