گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڤیدیۆ..خۆپیشاندان لە بەسرە دەستیپێکردەوە..داواى دەستلەکارکێشانەوەى پارێزگار دەکەن

2020.05.29 - 20:21
ڤیدیۆ..خۆپیشاندان لە بەسرە دەستیپێکردەوە..داواى دەستلەکارکێشانەوەى پارێزگار دەکەن

ناس کورد-

 

دەیان هاوڵاتى ناڕازیی ئەمڕۆ لە بەسرە خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و داواى دەستلەکارکێشانەوەى ئەسعەد عیدانى پارێزگارى شارەکەیان کرد.

 

پەیامنێرى ناس لە بەسرە ڕایگەیاند، خۆپیشاندەران وێنەى هەردوو رۆژنامەنووس ئەحمەد عەبدولسەمەد و سەفا غالى یان بەرزکردبووەوە، کە لەساڵى ڕابردوودا تیرۆرکران.

 

وتیشى خۆپیشاندەران داوایان لە دەسەڵاتداران کرد ئەو کەسانە دەستگیربکەن کە بەرپرسن لە تیرۆرکردنى ئەو دوو رۆژنامەنوسە و بە سزاى خۆیان بگەیەنن.

 

خۆپیشاندەران هەروەها دروشمیان دژى پارێزگارى بەسرە و ئەو هێزە وتەوە کە بەرپرسە لە هێرشکردنە سەر خۆپیشاندەران.