گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دوو توشبووى دیکەى کۆرۆنا لە هەولێر تۆمارکرا

2020.05.29 - 19:33
دوو توشبووى دیکەى کۆرۆنا لە هەولێر تۆمارکرا

ناس کورد-

 

وەزارەتى تەندروستى حکومەتى هەرێمى کوردستان تۆمارکردنى دوو توشبووى دیکەى کۆرۆناى لە هەولێر ڕاگەیاند.

 

وەزارەتەکە ئەمڕۆ هەینى لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایگەیاند، لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و تووشبووان، دوو تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای ھەولێر دەستنیشانکران.

 

ئاماژەى بەوەشکردووە، دوو توشبووەکە ھەردووکیان پیاون تەمەن ٥٨ و ٣٥ ساڵ، لە شاری بەغداد گەڕاونەتەوە، تووشبووەکان دانیشتووی ناحیەی عەنکاوە و ئیمپایەر سیتین لە شاری هەولێر.

 

ئەمە سێیەم توشبووە ئەمڕۆ لە هەرێمى کوردستان تۆماربکرێن، پێشتر یەک توشبووى دیکە لە دهۆک تۆمارکرا، کە بەهەمان شێوە لە بەغداوە گەڕابووەوە.