گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زیاتر لە 400 توشبووى نوێی کۆرۆنا لە عێراق تۆمارکرا

2020.05.29 - 18:11
زیاتر لە 400 توشبووى نوێی کۆرۆنا لە عێراق تۆمارکرا

ناس کورد-



وەزارەتى تەندروستى عێراق تۆمارکردنى زیاتر لە 400 توشبووى نوێی کۆرۆنا و گیان لەدەستدانى شەش توشبووى ڕاگەیاند.

 

 

وەزارەتەکە ئەمڕۆ هەینى لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، 5246 پشکنینى نوێی ڤایرۆسى کۆرۆنا کراون، بەوەش کۆى گشتى پشکنینەکان گەیشتووەتە 216731 پشکنین.

 

ئاماژەى بەوەشکردووە، ئەنجامى پشکنینە نوێیەکان تۆمارکردنى 416 حاڵەتى نوێی توشبوون بە ڤایرۆسى کۆرۆنا نیشان دەدەن، کە زۆرترینیان لە بەغدایە بە تۆمارکردنى 265 توشبوو.

 

وەزارەتى تەندروستى عێراق باسى لەوەشکردووە، توشبووەکانى دیکە لەم پارێزگایانە تۆمارکراون، زیقار 31 حاڵەت، کەربەلا 28 حاڵەت، سلێمانى 22 حاڵەت، بەسرە 15 حاڵەت، بابل 16 حاڵەت، دیالە 13 حاڵەت، نەجەف پێنج حاڵەت، کەرکوک سێ حاڵەت، دیوانیە یەک حاڵەت، میسان چوار حاڵەت، موسەننا سێ حاڵەت، سەڵاحەدین دوو حاڵەت، نەینەوا یەک حاڵەت.

 

ئەوەشى خستووەتەڕوو، هەروەها 73 حاڵەتى چاکبوونەوە تۆمارکراون، لەگەڵ شەش حاڵەتى گیان لەدەستدان.

 

بەپێی ئامارەکان، تائێستا لە عێراق 5873 توشبووى کۆرۆنا تۆمارکراون، کە 3044 کەسیان چاکبوونەتەوە و 2644 کەسیان لەژێر چارەسەرکردندان و 45 کەسیان لەژێر چاودێرى چڕدان. هەروەها 185 کەس گیانیان لەدەستداوە.