گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

توشبوویەکى دیکەى کۆرۆنا لە دهۆک تۆمارکرا..پاسەوانى فڕۆکەخانەى بەغدایە

2020.05.29 - 17:33
توشبوویەکى دیکەى کۆرۆنا لە دهۆک تۆمارکرا..پاسەوانى فڕۆکەخانەى بەغدایە

ناس کورد-

 

وەزارەتى تەندروستى حکومەتى هەرێمى کوردستان تۆمارکردنى توشبوویەکى نوێی کۆرۆناى لە دهۆک ڕاگەیاند.

 

بەپێی ڕاگەیەنراوێکى وەزارەتەکە، لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و تووشبووان، یەک تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای دھۆك دەستنیشانکرا.

 

ئاماژەى بەوەشکردووە، توشبووە نوێیپەکە پیاوێکی تەمەن 36 ساڵ پیشەی پاسەوان لە فڕۆکەخانەی بەغدا، دانیشتووی قەزای سێمێل لە پارێزگای دھۆك. تووشبوەکە دوای گەڕانەوەی لە بەغداد پشکنینی تاقیگەیی بۆ کراوە.

 

تۆمارکردنى ئەو حاڵەتە نوێیەى کۆرۆنا لە دهۆک لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ تەندروستى دهۆک داواى لەو کەسانە کرد کە لە 14ى ئەم مانگەوە لە بەغداوە گەڕاونەتەوە پارێزگاى دهۆک پشکنینى کۆرۆنا ئەنجام بدەن.