گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بابەتی حەشدی شەعبی لە سەروی هەموویانەوەیە

گرنگترین ئەو تەوەرانەى لە دانوستانە چاوەڕوانكراوەكەى مانگی داهاتووی نێوان بەغدا و واشنتن باس دەکرێت

2020.05.29 - 14:28
گرنگترین ئەو تەوەرانەى لە دانوستانە چاوەڕوانكراوەكەى مانگی داهاتووی نێوان بەغدا و واشنتن باس دەکرێت

ناس کورد-

ڕۆژنامەى "العرب" ديارترين ئەو تەوەرانەی ئاشكرا كرد كە بڕيارە لە دانوستانى ستراتيژى نێوان عێراق و ولايەتە يەكگرتووەكانى ئەمريكا قسەيان لەسەر بكرێت كە بڕيارە ناوەڕاستى مانگى حوزەيران ئەنجام بدرێت، ڕۆژنامەكە باسى لەوەكردووە کە "مەلەفەكانى گروپە چەكداريە عێراقيەكان بەندێكى سەرەكى گفتوگۆكان دەبێت".

 

سەرچاوەيەكى باڵاى دیبلۆماسى بە ڕۆژنامەكەى وتووە، وەزارەتى دەرەوەى عێراق و ئەمريكا دەستيان كردوە بە ئاڵوگۆڕكردنى تێبينى و وردەكاريەكانى تايبەت بە ڕێكخستنى خشتەى كارى دانوسانى نێوان هەردوولا و تيمى دانوستانى عێراقى نوێنەرى هەرسێ پێكهاتەى سەرەكى "شيعە و سونە و كورد"ى تێدا دەبێت.

 

ئەوەش هاتوە، عێراق دەيەوێت لەناوەڕاستى مانگى داهاتوو دانوستانەكانى لەگەڵ واشنتۆن دەست پێبكات لەبارەى پەيوەنديەكانى نێوان هەردوو وڵات ئەوەش دواى دەنگدانى هێزە شيعيەكان لە پەرلەمانى عێراق و تێپەڕاندنى بڕيارى دەركردنى هێزەكانى ئەمريكا لە مانگى يەكى ئەمساڵدا.

 

پێشتريش سەركردەى يەكێك لەو ميليشيا نزيكانە لە ئێران هۆشدارى دابووە حكومەتى عێراق لە لەبيركردنى "خوێن و هەتيو و بێوەژنانى شەهيدەكان" لەكاتى دانوستانەكاندا لەگەڵ ئەمريكا.

 

ئەبو ئالا ولائى، سەركردە ميليشياى "سيد الشهداء" كە پەيوەنديەكى توندوتۆڵى لەگەڵ تاراندا هەيە ڕایگەیاند، بەم نزيكانە داونوستانەكانى نێوان عێراق وئەمريكا دەستپێدەكەن و داواى لە تيمى "دانوستانكارى عێراقى كردبوو كە خوێن و هەتي و و بێوەژنانى شەهيدەكانى عێراق لەبير نەكەن، بەپێچەوانەوە ناپاك دەردەچن."

 

ولائى سەبارەت بە تيمى دانوستانكار و حكومەتى عێراقيش دەڵێت، هەركەس پێى وابێت كە مافى ئەمريكيەكانە لە عێراق بمێننەوە تەنانەت بە يەك سەربازيش ئەوا ناپاكە، لە نزيكەوە چاودێرى دەكەين كە ئايا ئەنجامى دانوستانەكان دەركردن و سزادانيان دەبێت وەك ڕێزێك بۆ خوێنى شەهيدان، جگە لەوە ئەگەر بێدەنگ بوين ئەوا ئێمە ناپاكين.

 

لە سەردەمى حكومەتى پێشوو بە سەرۆكايەتى عادل عەبدولمەهدى فشار خرابووە سەر ئەمريكا، بەڵام لەسەردەمى حكومەتى ئێستا بە سەرۆكايەتى مستەفا كازمى وا دەردەكەوێت فشارەکان هيچ كاريگەريەكيان نييە.

 

شارەزايان پێيان وايە، لەوانەيە ئەوە كارى ئەوە بێت كە ولائى لە نامەكەيدا زمانى هەڕەشەى بەكارنەهێناوە وەك پێشتر ميليشياكان لەكاتى قسەكردن لەسەر ئەمريكيەكان بەكاريان دەهێنا، بەڵكو تەنها بەوەوە وەستاوە كە دەڵێت "ئەوەى بێدەنگ دەبێت لە بارەى مانەوەى ئەمريكيەكان ئەوا ناپاكە"، ئەوەش هێمايەكە بۆ ئەوەى كە گروپە چەكداريەكانى نزيك لە ئێران بێتوانان لەوەى هيچ شتێك بكەن لەناو خاكى عێراق.

 

پێشتريش، جەواد تەڵيباوى، بەرپرس لە عەسائيبى ئەهلى حەق كە ئەويش لەلايەن ئێرانەوە پشتگيرى دەكرێت باسى لەوەكردبوو، ڕازيبون بە دياريكردنى مستەفا كازمى وەك سەرۆكوەزيران ڕازيبونە لەسەر بژاردەيەكى تاڵ و وەك ئەوە وايە كە گۆشتى مردوو بخۆيت.

 

بەڵام كازمى ناتوانێت بە ئاشكرا داوا لە ئەمريكیيەكان بكات كە بڕيارەكەى پەرلەمان پشتگوێ بخەن، تەنانەت ئەگەر شيعەش بێت لە ناوەڕۆكيدا هەروەها ترسەكانى سونە و كورد لەبەرچاو نەگرێت، چونكە ئەوە دەبێتە هۆكارێك بۆ دەستپێكردنى شەڕى ئێران بە وەكالەت دژى حكومەتەكەى.

 

لەئێستادا حكومەتەكەى مستەفا كازمى ناتوانێت بەرگەى ئەو جۆرە شەڕە بگرێت، ئەوەش بە لەبەرچاوگرتنى ئەوەى حكومەتەكەى نوێيە و بارودۆخى داراييش سەختە بەهۆى دابەزينى نرخى نەوتى خاو، ئەوەش سەرەڕاى ئەو كۆت و بەندە گەورەيەى بڵاوبونەوەى ڤايرۆسى كۆرۆنا سەپاندويەتى.

 

شارەزايان دەڵێن، ئێران هەست بەو فشارە گەورە دەكات كە لەسەر كازميە لە ئێستادا، بەڵام ئەوەى بۆ تاران خراپە خۆشى بەهەمان بارودۆخدا تێپەڕ دەبێت ئەوەش سەرەڕاى سزاكانى ئەمريكا بۆ سەرى كە قەيرانى دارايى لەو وڵاتە قوڵتر كردوەتەوە.

 

شارەزايان پێشبينى ئەوە ناكەن عێڕاق هەنگاوى گەورە بەرەو ئەمريكا و هاوپەيمانەكانى بنێت و هەروەها پێشبينى ئەوەش ناكەن كە ئێران سەركێشى بكات بەشێوەيەك ببێتە هۆى پێكدادان لەكاتێكدا ئەمريكا لەڕووى سەربازيیەوە لە عێراق بونى هەيە.

 

چاودێران دەڵێن، دەرفەتى عێراق بۆ بەهێزكردنى پەيوەنديە ئابورى و سياسى و سەربازيەكانى لەگەڵ ئەمريكادا لەو دانوستانەى بەڕێوەيە گەورەيە، ئەوەش بە چەند هۆكارێك كە ديارترينيان بونى كازميە لە پۆستى سەرۆكى حكومەت، هەروەها بەشدارى نوێنەرانى سونە و كورد كە دەتوانن باڵانسێك ڕابگرن ئەگەر هەر تونديەك لە هەڵوێستى شيعەدا هەبێت.

 

بەڵام بەهێزكردنى پەيوەنديەكانى بەغدا و واشنتۆن لەسەر ئاستى ڕاگەياندن ناكرێت بە بابەتێكى گەورە ئەوەش لەپێناو ئيستفزازنەكردنى ئێران و هاوپەيمانەكانى، لانيكەم لەم قۆناغەى ئێستادا.

 

لاى خۆشيەوە فالح فەياز، ڕاوێژكارى ئاسايشى نيشتمانى و سەرۆكى دەستەى حەشدى شەعبى كە بە كەسێكى نزيك لە ئێران دادەنرێت باسى لەوەكردوە، بەغدا هيواى هەيە كە دەتوانێت لەم گفتوگۆيانەدا پەيوەنديەكانى لەگەڵ واشنتۆن بەهێز بكات، ئەمريكاش لەماوەى دواييدا بە ڕێزێكى زياترەوە سەيرى بڕيارى پەرلەمانى عێراق دەكات بۆ دەركردنى هێزەكانى ئەمريكا.

 

فەياز و چەندين سەركردەى ترى شيعى نزيك لە ئێران وەك هادى عامرى، سەركردەى ڕێكخراوى بەدر و نورى مالكى، سەرۆكى ئيئتلافى دەوڵەتى ياسا پێيان وايە بيرۆكەى بونى هێزى سەربازى ئەمريكى لە عێراق مەرج نييە بۆ بەهێزكردنى پەيوەنديەكانى نێوان هەردوو وڵات.

 

ئەو سەركردە سياسيانە پێيان وايە، لەدەستدانى پەيوەنديەكان لەگەڵ ئەمريكادا سەركێشيەكى گەورەيە، بەڵام توڕەكردنى ئێران بە هێشتنەوەى هێزەكانى ئەمريكا سەركێشيەكى گەورەترە.

 

لەلايەكى ترەوە ئاژانسى ڕۆيتەرز لەزارى بەرپرسێكى باڵاى ئێرانيەوە بڵاويكردوەتەوە، هەندێك جار پێويستە هەنگاوێك بێيتە دواوە و چاودێرى بكەين و پلان داڕێژيت لەسەر ئەو ڕاستيانەى لەسەر ئەرزى واقيع بونى هەيە.

 

رونيشيكردوەتەوە، ئێمە دەمانەوێت ئەمريكيەكان ناوچەكە جێبهڵێن، ئەگەر ئاژاوەيەك لە عێراق هەبێت و ئەمريكيەكان وەك پاساوێك بەكارى بهێنن بۆ درێژكردنەوەى مانەوەيان.

 

بەرپرسێكى خۆرئاواش پێى وايە، ئێران دەيەوێت سنوێك بۆ ئاڵۆزيەكانى لەگەڵ ولايەتە يەكگرتوەكانى ئەمريكا دابنێت لە ئێستادا، بەڵام حەزە فراوان خوازيەكانى لەناوچەكەدا بە بونى هاوپەيمانەكانى لە لوبنان و سوريا و يەمەن ئاماژە نين بۆ هێوركردنەوەى گرژيەكان بە شێوەيەكى گشتگير.