گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پێشنیازەکە بۆ چارەسەرکردنی کێشەى موچە و بودجەیە

ئەگەر عێراق پێشنيازى دابەزاندنى نرخى دينار بەرامبەر دۆلار جێبەجێ بكات چى ڕودەدات؟

2020.05.29 - 11:11
ئەگەر عێراق پێشنيازى دابەزاندنى نرخى دينار بەرامبەر دۆلار جێبەجێ بكات چى ڕودەدات؟

ناس کورد-

شارەزایەکی ئابورى و ئەكاديمى پێشبینی چەند دەرئەنجامێک دەکات ئەگەر هاتوو پێشنيازى دابەزاندنى نرخى دينارى عێراقى بەرامبەر دۆلارى ئەمريكى بۆ بەرەنگاربونەوەى قەيرانى دارايى جێبەجێ بكرێت.

 

نەبيل موسەوى لە ڕونكردنەوەيەكدا باسى لەوەكردوە، ئەگەر ئەو پێشنيازە بەشێوەيەكى جەوهەرى بۆ نمونە بەڕێژەى 25% جێبەجێ بكرێت ئەوا ئابورى ژمارەيەك وڵاتى هاوسێى عێراق زيانى زۆر دەكەن كە ساڵانە بەبڕى 20 مليار دۆلار هەناردەيان هەيە بۆ عێراق.

 

ئاماژەى بەوەشداوە، چونكە تێچونى هەناردەكانيان بۆ عێراق بەرز دەبێتەوە و تواناى ڕكابەريان لە بازاڕەكانى عێراقدا دادەبەزێت، كە ئەوەش بەربەستێكى گرنگە بۆ جێبەجێكردنى ئەو جۆرە سياسەتە، ئەوەش سەرەڕاى ئەو هەژمونە بەهێزى ئەو دەوڵەتانە لە عێراق هەيانە.

 

باسى لەوەشكردوە، بە لەبەرچاوگرتنى ناوەندى بەرهەمهێنان لە عێراق و سنوردايى، نرخى كاڵا هاوردەكراوەكان بەرز دەبنەوە بۆ ماوەيەكى كورت، بەڵام لە ماوەى مامناوەند و درێژدا ئەوە دەبێتە هاندانێك بۆ چالاككردنى كەرتى تايبەتى و بنيادنانى پڕۆژەى بەرهەمهێنانى كاڵا بەتايبەتى خۆراك، ئەوەش لەپێناو دابينكردنى پێداويستيەكانى بازاڕى عێراقى و دواتر ئەوەش دەبێتە هۆى دابەزينى نرخ.

 

ئەو شارەزا ئابوريیە ئەوەشى ڕونكردوەتەوە، هەروەها داهاتى حكومەت كە بە دينار بەهێز كراو زياد دەكات بەهەمان ڕێژەى دابەزينى نرخى دينار و ئەوەش دەبێتە هۆى زيادبونى تواناى بۆ دابينكردنى خەرجيە گشتيەكان و پارێزگاریكردن لە يەدەگى بانكى ناوەند عێراقى.

 

موسەوی ئاماژەى بە خاڵێكى تريش كردوە كە ئەويش دياریكردنى سنورێكە بۆ هەڵهاتنی خاوەن سەرمايەكان ئەوەش بە لەبەرچاوگرتنى نرخى دابەزيوى دۆلار لە چاو دينار، ئەوەش سەرەڕاى دابەزينى وەبەرهێنانى عێراقى لە دەرەوە بەتايبەتى لە بوارى خانوبەرە و دابەزينى دانانى پارەى عێراقيەكان لە بانكە بيانيەكان، هەروەها بە ڕێژەيەكيش پرۆسەى سپيكردنەوەى پارە لە عێراق دادەبەزێت.

 

موسەوى پێشبينى ئەوەش دەكات، هەروەها سنورێك بۆ بوونى كرێكارى بيانى لە عێراق دابنێت چونكە كاركردن تێيدا بێهودە دەبێت لەلايەك و لەلايەكى ترەوە كارێكارانى بيانى تێچويان بەرز دەبێتەوە لەچاو كرێكارانى نيشتمانى.