گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’لەژێر دەسەڵاتی هەرێمدایە’’

’’داعش لە سنوری پەڵکانە پاڵاوگەی نەوت دروست دەکات’’ .. پەرلەمانتارێکی گۆڕان پرسیاری زۆرە!

2020.05.29 - 09:22
’’داعش لە سنوری پەڵکانە پاڵاوگەی نەوت دروست دەکات’’ .. پەرلەمانتارێکی گۆڕان پرسیاری زۆرە!

ناس کورد-

پەرلەمانتارێکی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێت، لە نزیک ناوچەی پەڵکانە کە جێ و پێگەی داعش و گروپە چەکدارەکانە کار بۆدانانی پاڵاوگەیەکی نەوت دەکرێت.

 

شیرین ئەمین، پەرلەمانتاری گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان لە فەیسبوکی خۆی نوسیویەتی، "لەکاتێکدا ڕۆژانە خەلە و خەرمانی جوتیارانی کورد لە ناوچە کێشەلەسەرەکان دەسوتێنرێت، هێرش دەکرێتە سەر پێشمەرگە و گوندە کوردنیشینەکان، هەندێ جوڵە بۆ ئێمەی پەرلەمانتار جێی گومانن."

 

دەشڵێت، "ئاشکرایە ناوچەی پەڵکانەی نزیک دوزخورماتوو، سنوری شاخی غەڕە جێ پێگەی داعش و گروپە چەکدارەکانە، بەڵام لە نزیک ئەو ناوچەیە و لە ژێر دەسەڵاتی هەرێم، کار بۆ دانانی پاڵاوگەیەکی گەورەی نەوت دەکرێ و کاری تێدا دەکرێ."

 

ئاماژەى بەوەشکردووە، بەپێی بەدواداچوونەکانمان، ئەو پاڵاوگەیە زیاتر لە ساڵێکە کاری تێدا دەکرێ و زۆری نەماوە تەواو ببێت، چەندین ملیۆن دۆلاری تێدا خەرج کراوە."

 

لای شیرین ئەوەی جێی گومانە "ئەو ناوچەیە نەوتی تێدا نییە تا پاڵاوگەی بۆ دابنرێت، جگە لە ناوچەی پەڵکانەی ژێر دەسەڵاتی داعش نەبێ" و دەپرسێت، ئایا دانانی پاڵاوگە بۆ پاڵاوتنی نەوتی کوێیە؟

 

دەشڵێت، ناوچەکە کە لەڕووی ئەمنیەوە ئاڵۆزە، چۆن ئەو پارە زۆرە لە دروستکردنی پاڵاوگە لە ناوچەیەکی ناسەقامگیردا خەرج کراوە؟ پاڵاوگەکە هی کێیە؟

 

لە کۆتاییدا شیرین دەڵێت، بۆیە ئەم پرسە زۆر نیشانەی پرس بەدوای خۆیدا دێنێت.