گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ترەمپ شەڕی ڕاستەقینەى لەگەڵ تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەستپێکرد و فەرمانێکی لەدژیان واژۆ کرد

2020.05.29 - 09:12
ترەمپ شەڕی ڕاستەقینەى لەگەڵ تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەستپێکرد و فەرمانێکی لەدژیان واژۆ کرد

ناس کورد-

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكى ولايەتە يەكگرتوەكانى ئەمريكا فەرمانێكى جێبەجێكارى تايبەت بە تۆڕە كۆمەڵايەتيەكان واژۆ كرد، ئەوەش دواى ئەوەى ترەمپ و تویتەر کەوتنە شەڕەوە.

 

لەو بارەيەوە وتەبێژێكى كۆشكى سپى ڕايگەياند، تويتەر پيشاني دا كە دژى دۆناڵد ترەمپە وەستاوە لەكاتێكدا هيچ ڕێوشوێنێكى چاودێرى دژى چين نەگرتوەتەبەر.

 

پێشتر ترەمپ هەڕەشەى ڕێكخستنەوە ياخود داخستنى كۆمپانياكانى تۆڕە كۆمەڵايەتيەكانى كرد، ئەوەش دواى ئەوەى كە تويتەر هەڕەشەى ئەوەى لە ترەمپ كرد ئەگەر پێشێلكاريەكانى دوبارە بكاتەوە ئەوا ئەكاونتەكەى سنوردار دەكات.

 

ترەمپ بەبێ پێشكەشكردنى هيچ بەڵگەيەك بەردەوام بوو لە تۆمەتباركردنى تۆڕە كۆمەڵايەتيەكان بە لايەنگرى و لە دوو تويتدا نوسى، "كۆماريیەكان هەست بەوە دەكەن كە تۆڕە كۆمەڵايەتيەكان بە تەواوەتى كار بۆ بێدەنگكردنى دەنگى پارێزگاران دەكەن."

 

ترەمپ ئاماژەى بەوەشداوە، بە بەهێزيیەوە ڕێكي دەخەينەوە ياخود دايان دەخەين و ڕێگە نادەين ئەوە ڕوبدات، ڕووى دەميشى كردووەتە تۆڕە كۆمەڵايەتيەكان و دەڵێت، "ئێستا كارەكانتان پاك بكەنەوە".

 

ئەمە واتاى چييە؟

ئاژانسى ڕۆيتەرز بڵاويكردوەتەوە، ڕەشنوسى "فەرمانى جێبەجێكارى"يەكە تێدا باس لە گۆڕانكارى لەو ڕێگەيە دەكات كە ياساى پێ جێبەجێ دەكرێت و بە بەشى 230 ناسراوە كە بەهۆيەوە كۆمپانياكانى ئينتەرنێت دەپارێزێت لە بەرپرسارێتى ناوەڕۆكى ئەو پۆستانەى بەكارهێنەران بڵاوي دەكەنەوە.

 

لە ڕەشنوسەكەدا فەرمانكراوە بە پێداچونەوە بە رێوشوێنە ناپاك و قۆرخكاريەكانى فەيسبوك و تويتەر، حكومەت داواش دەكات كە چاو بە بڵاوكردنەوەى ڕيكلامەكان بخشێنرێتەوە و بە پێشێلكردنى بنەماکانی ئازادى ڕادەربڕين پێناسە كراوە.