گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

داوای چی دەکات؟

تۆمارە دەنگییەکەى ’’ئەبوحەمزەى قورەیشی’’ لە ڕاست دەچێت

2020.05.29 - 08:53
تۆمارە دەنگییەکەى ’’ئەبوحەمزەى قورەیشی’’ لە ڕاست دەچێت

ناس كورد-

ڕێکخراوی داعش لە تۆمارێکی دەنگییدا دەڵێت، ڤایرۆسی کۆرۆنا "سزایەکە خوا دایبەزاندووە بۆسەر دوژمنان" و داوای ئەنجامدانی هێرشی زیاتر دەکات لە ئەندامان و هەوادارانی.

 

لە تۆمارە دەنگییەکەدا کەسێک قسە دەکات بەناوی ئەبوحەمزەی قورەیشی و خۆی بە وتەبێژی ڕێکخراوەکە دەناسێنێت.

 

ئەبوحەمزە دەڵێت، "خوا بە هێز و توانای خۆی سزایەکی ناردووە بۆسەر شوێنکەوتووانی فیرعەون، یاخیبووانی ئەم زەمانە و دارودەست و هەڵبژاردە و کۆیلە و سەربازەکانیان بە لاوازترین دروستکەرەکانی کە بە چاویش نابینرێت و هەموو دنیای سەرسام کردووە، بە سەروی هەموویانەوە یاخیبووەکان."

 

دەشڵێت، "ئەمڕۆ بەردەکە گەڕایەوە بۆ خۆتان و ئێمەش دڵخۆشین بەوەى لەلایەن خوداوە سزا دەدرێن."

 

ئەوەش سێیەم تۆماری دەنگی ڕێکخراوەکە لەدوای هەڵبژاردنی "ئەبوئیبراهیم هاشمی ئەلقوڕەیشی" بە سەرکردەى نوێی داعش لەدوای کوژرانی ئەبوبەکر بەغدادی لەلایەن هێزەکانی ئەمریکاوە لە باکوری سوریا.

 

لە تۆمارە دەنگییەکەدا، وتەبێژەکەى داعش داوا لە ئەندامانیان دەکات خۆیان "بۆ قۆناغی دواتر ئامادە بکەن و تا دەتوانن هێز و توانایان کۆبکەنەوە، ئامۆژگاریتان دەکەین زۆر بە توندی لە دوژمنانی خوا بدەن و بە شمشێری تیژ و غەزاکان، مەهێڵێن ڕۆژێک تێپەڕبێت تاوەکو گورزی خۆتان لە هەڵگەڕاوە و ئاغاکانیان دەدەن."

 

هاوکات ماڵپەڕی سایت کە بە وردی چاودێری ماڵپەڕی گروپە چەکدارییە ئیسلامییەکان دەڵێت وادیارە تۆمارە دەنگییەکە ڕاستییە.